Share on facebook
پێشمەرگە رێگەی هەولێر و موسلی داخشت
پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 16:45


زاری كرمانجی - هه‌ولێر : هێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هێزیان كۆ كردووەتەوە و سەنگەر لە بەرامبەر پێشمەرگە لێ دەدەن، بۆیە پێشمەرگە وەك خۆ ئامادەكارییەك ڕێگەكانی مووسڵ و كوردستانی داخست.


حەمید ئەفەندی بەرپرسی میحوەری باشیك  ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو گرژییانەی دروست بوون لە نێوان هەولێر و بەغدا و باسكردن لە هێرشی هێزەكانی عێراق بۆ سەر كوردستان، هێزی پێشمەرگە ڕێی سەرەكیی هەولێر- مووسڵ و دهۆك-مووسڵی داخست.


هەروەها گوتی، داخستنی ڕێیەكە بۆ هەمیشە نییە و كاتییە، تا دۆخەكە هێور دەبێتەوە و لە ویستی هێزەكانی عێراق تێدەگەین، چونكە بەغدا هێزێكی زۆری میلیشیاكان و هێزەكانی تری ناردووەتە بەرامبەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سەنگەریان لێ داوە و خۆیان ئامادە دەكەن، بۆیە ئێمەیش ڕێیەكانمان داخستووە و لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوداین و لە هەر حاڵەتێك بەرگری تەواو لە سنوورەكانی خۆمان دەكەین و ڕێ بە هیچ هێزێك نادەین بێنە پێشەوە.

 

 

 


سەرچاوە : wisha net