Share on facebook
دامەزراندن دەستی پێ كرد
پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 17:20

 

موڕشید برادۆستی - سۆران: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و باری مینی هەولێر پێویستییان بە ژمارەیەك مین لابەر هەیە و مانگانە بە یەك ملیۆن و په‌نجا هه‌زار دینار دایان دەمەزرێنێت .


زێبار خالید گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و باری مین / هەولێر بە زاری كرمانجی راگەیاند" بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە حامیەی رواندز پێویستی  بە 22 مین لابەر هەیە رۆژی 15 - 10 - 2017 فۆڕمی دامەزراندن دابەش دەكرێت و دوا مۆڵەت 22 - 10 - 2017 یە .


زێبار ئاشكراشی كرد" مین لابەرەكان بە شێوەی گرێبەست و بە موچەی مانگانە بە بڕی 1 ملیۆن و په‌نجا هەزار دینار دادەمەزرێندرێت .


ناوبراو زیاتر گووتی" 16 مین لابەر بۆ سنووری سۆران، هەروەها 4 مین لابەر بۆ چۆمان و 2 مین لابەریش بۆ سنووری قەزای شەقڵاوەمان پێویستە .


هەروەها گووتی" هەر كەسێك ئارەزووی دامەزراندنی هەیە پێویستە سەردانی بەشی كارگێری و خۆیەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و باری مینی هەولێر لە حامیەی رواندز بكەن .