Share on facebook
موژدە بۆ مامۆستایانی كوردستان
پێنج شەممە, 12 تشرینی یەکەم 2017 18:03

 


زاری كرمانجی - هەولێر : وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەرمالەیەكی تایبەت بۆ مامۆستایان رادەگەینێت .


بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێم كە كۆپیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتووە و تیایدا هاتووە،   كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە ناردنی ناوی ئەو مامۆستایانەی كە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن و دەرچووی پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایان و مەڵبەندی مامۆستایان و یان ئەوانەی خوێندنیان پێنج ساڵ بووە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی تایبەت.


لە نووسراوەكە كە گشتاندنی تەواوی پەروەردەكان كراوە  و ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كراوەتەوە، مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس ڕێژەی دەرماڵەیان بۆ 45% بەرز دەكرێتەوە، بە مەرجێك فەرمانی ویزاریی كارگێری هەبێت.