Share on facebook
كرێی خانووبەرە نزمترین ئاستی تۆماركردوە
یەک شەممە, 22 تشرینی یەکەم 2017 18:45

ZKW: محەمەد ئامۆكەیی  شەقڵاوە : دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆرستانی داعش چەند شارێكی  عێراق داگیركران و بەدەیان هەزار ئاوارەی عەرەب رویان لە باشوری كوردستان كردوو هاونیشتیمانیانی شارو دێهەتەكانی كوردستان پێشوازیان لەم ئاوارانە كرد، قەزای شەقڵاوەش یەكێك بوو لەم قەزایانەی زۆرترین ئاوارە روی تێكرد و هاتنی ئەو هەموو ئاوارانەش كاریگەری كردە سەر بازاڕی خانووبەرە بە جۆرێك كرێی خانوو گەیشتە سەروی یەك ملیۆن دینار ، لە ئێستاشدا بەهۆی ئەوەی زێدی ئاوارەكان ئازاد كراون و سەروی سەتا نەوەتی ئاوەركانی شەقڵاوە و هەریر گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەگەڕانەوەشیان  كرێی خانوو نزمترین ئاستی تۆمار كردوە، نرخەكەی بۆ خوار دووسەت هەزار دینار دابەزیوە ئەوەش وای كردوە نوسینگەكانی خانوبەرە كاریان نەمێنت و هەندێكیان دابخرێن بەشێكی زۆری خانوەكانیش بە چۆلی بمێن  و هیچ كرێ چێك نیە بچێتە ناویان.
سەیفەدەین خالد خاوەنی یەكێك لە نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی خانوو زەوەیە لە شقڵاوە بە زاری كرمانجی راگەیاند" لەدوای دروست بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێم بازاڕی نووسینگەكان بە گشتی لە شقڵاوە بەرەو كزبوون چوو بە شێوەێك بەشێكی نووسینگەكان داخران ، دوای ئاوارەبوونی عەرەبەكان و هاتنی رێژەێكی زۆری ئاوارە بۆ شارەكەمان وای كرد جولەێكی تر بكەوێتە بازاڕی خانووبەرە هەموو خانوەكانی شەقڵاوە كە چۆل بوون ئاوارەكان دەهاتنە لامان و بەهەر نرخێك با داوایان دەكرد، خانوو هەبوو نرخی كرێ كەی دەگەیشتە سەروی ملیۆنێك دینار ئەوەش لە توانای ئەو كەسانەی كەم دەرامەت بوون یانیش دەیانەوەیست ژیانی هاوسەری پێك بێنن قورس بوو نەیان دەتوانی بەكرێ بگرن، سەیفەدەین زیاتر گووتیشی" لە گەڵ ئازاد بوونی شارەكانی عێراق لەدەست داعش ئاوارەكان دەستیان كردوە بە گەڕانەوە بە گەڕانەوەشیان دووبارە بازاڕی نووسینگەكان نەماوە و سەتا هەشتای خانووەكانیش چۆلن و كرێ چی نیە بچێتە ناویان نرخی خانووەكان بە شێوەێك دابەزیوە خاوەن خانوو هەیە دەڵێ بە پەنجا هەزاریش بێ  بەكرێی دەدەم  كەس نیە نرخی كرێی دوكانەكانیش كەم بۆتەوە و بەگشتی نرخی خانوو زەوی و دوكان لە شقڵاوە دابەزیوە.
دڵدار عەلی هاونیشتیمانێكی تری شەقڵاوەیە گووتی" سێ ساڵ لەمەوبەر ژیانی هاوسەریم پێكهنا ئەوكاتەی چومە ناو پڕۆسەكە كرێی خانوو زۆر بەرزبوو نەمتوانی لە سەنتەری شار خانوو بەكرێ بگرم ناچاربووم لە گوندێكی دەوروبەر ببم بەكرێ چی قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی مووچە ژیانی زیاتر قورس كردبووین ئێستاش دوای رۆیشتنی ئاوارەكان كرێی خانوو دابەزیوە و گەڕاومەتەوە ناو شار خانووێكی باشم گرتوە نرخكەی بە هەشتا هەزار دینارە دووساڵ لەمەوەبەر نرخەكەی هەشت هەزار دینار بووئەو خانووەی ئێستا منی تیایە، دڵدار زیاتر دەشڵێت" چەند خزمێك خانوویان بەكرێ دابوو بە ئاوارەكان كە گەڕاونەتەوە ئاگاداریان نەكردونەتەوە  بۆ ئەوەی پارەی ئاو و كارەبا نەدەن تەنیا خاوەن نوسیگەكانیان ئاگادار دەكردنەوە ئەوەش ئەوە دەگەێنت عەرەب جێگای سیقەنین و كورد چ پێشوازێكی لێكردون ئەوانیش چۆن رۆیشتن.
زەینەل ئەنوەر پیشەی دوكاندارەو گووتی" بازاڕمان زۆر خراپە و كاتێ ئاوارەكان لێرەبوون سودێكی زۆری مادیمان پێ دەگەیشت وەك دوكاندارەكان ئەوان شت و مەكیان دەكڕی و پارەیان هەبوو وەك كوردەكان نەبوون لەبەر قەیرانی دارایی و پاشەكەوت نەتوانن شت ومەك بكڕن، نرخی دوكانەكان ئەوكات بەرزبوو ئێستا نرخەكەی دابەزیوە، ئەم دوكاندارە زیاتر دەشڵێت" بەرەو مانگی زستان دەچین ئەو بازاڕەی هەبوو لە هاوین و وەرزەكانی تر نامێنێت، دەبێ لە گیرفانی خۆمان هەندێ پارە دابنێن بۆ كرێی دوكان راستە گەڕانەوەی ئاوارەكان كاری گەری هەبوو بۆ سەر بازاڕ بەڵام  لەهەمان كاتیش باش بوو لەبەر ئەوەی كرێی دوكان و خانوبەرە بەشێوەێكی بەرچاو بەرزدەبوو لەتوانای فەقیر بەدەربوو.
لای خۆشیەوە جوان رەفیق قائیمەقامی قەزای شەقڵاوە گووتی" شەقڵاوە یەكێك بوو لەو شارانەی ئاوارەێكی بەرچاوی عەرەب روی تێكردوو لێی نیشتەجێ بوون ئەوەش كاریگەری كردە سەر بەرزبوونەوەی كرێی خانوبەرەو گران بوونی بازاڕ و بارگرانێكیش بوون بۆ ئێمەی حكومەت لە روی دابینكردنی خزمەتگوزاریەكانی وەك ئاو و كارەبا ئێستاش دەتوانم  بلێم سەروی سەتا نەوەتی ئاوارەكان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان،  ئومێدیش دەكەین ئەوانەی ماون بگەڕێنەوە زێدی خۆیان دوای گەڕانەوەش ئەو بارگرانیەی هەبوو لەسەر شانمان كەم بۆتەوە لەماوەی مانەوەشیان كوردەكان بە چاوێكی رێزەوە سەیریان دەكردن.