Share on facebook
بەرهەمی توركیا بازەڕەكانی كوردستانی داگیركردوە
دووشەممە, 30 تشرینی یەکەم 2017 17:35

ZKW : محەمەد ئامۆكەیی : دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر داواكاری حكومەتی ناوەند دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانی داخست و بە هۆی داخستنیشیەوەهیچ كاڵاو شتومەكێك بەم دەروازیە نەهاتەوە بۆ باشوری كوردستان  ئەوەش بۆتە هۆی  زیان گەیاندن بە كاسبكاران  و حكومەتی هەرێم  و ناوەند و ئێران  ئەگەر چی توركیاش بەنیاز بوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دابخات، بەڵام تا ئێستا  ئالو گۆڕی بازرگانی لەم دەروازەیە ئاسایە و بگرە كاڵای زیاتر هەناردەی باشوور دەكات، جێگای ئاماژەیە هەرێمی كوردستان بازاڕێكی فران و لە بارە بۆ ساغكردنەوەی كاڵاو شت و مەكی وڵاتانی دەروە ساڵانە نزیكەی سێ ملیۆن تۆن سەوزەو میوە لە رێگای توركیا و ئێران هاوردەی هەرێم دەكرێت، بەپێی قسەی كاسبكارن توركیا توانیویەتی قەرەبوی بەرهەمەكانی ئێران بكاتەوە و ئێستا بازاڕەكانی كوردستان پڕن لەبەرهەمەكانی سەوزەو میوەی توركی و هیچ گۆڕان كارێكیش بەسەر نرخەكانیان دانەهاتوە و بەڵكوو نرخی هەندێ میوە دابەزیوە زاری كرمانجی بۆچوونی كاسبكارانی لەسەر گیرانی دەروازەكان وەرگرتوە.
ئیسماعیل عەلی كاسب كارێكەو گووتی" چەند ساڵێكە خەریكی هاوردەكردنی سەوزەو میوەی ئێرانیم لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ شارەكانی كوردستان بەهۆی ئەوەی ئێران دەروازەكانی داخستون زیانێكی زۆرمان بەركەوتوە پێش گیرانی دەروازەی حاجی ئۆمەران رۆژانە نزیكەی پێنج سەت تەن میوەی جۆراو جۆرم بۆ دەهات و سودێكی زۆری ماددیمان دەست دەكەوت، ئێستا ئەم بەرهەمە ئێرانیانە نەماون و لە شوێنی ئێران توركیا دەستی كردوە بەهاوردەكردنی بەرهەمی زیاتر ئەوەش وای كردوە بازەڕەكانی باشوری كوردستان داپۆشرێن لە میوەی توركی، ئەم كاسبكارە زیاتر دەشڵێت" بەگیرانی دەروازەكان ئێران و هەرێم و تایبەتیش پارێزگاكانی عێراق تووشی زیانی زۆر بوونە لەبەر ئەوەی سەتا پەنجای بەرهەمەكانی ئێران لە هەولێرەوە بۆ شارەكانی باشور و ناوەڕاست هەناردە دەكران ئەگەر هاتوو دەروازەی باشماخیش بكرێتەوە بۆ بەغدا سودێكی وای نابێ چوونكە لە سلێمانی بۆ بازاڕەكانی عێراق خەرجی زیاتر دێتە سەر بەرهەمەی هاوردەكراوی ئێرانی ئەگەر پێشان بە ملیۆنێك دینار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ شارەكانی خواروی عێراق بچوبا دەبێ لە سلێمانی بە نزیك دووملیۆن بچێ ئەوەش دەبێتە گران بوونی نرخ و زەرەمەندی یەكەم هاونیشتیمانین.
جەعفەر عومەر پیشەی دوكاندارەو دەڵێت" بەهۆی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی مووچە فەرمانبەران گیرفانیان بەتاڵ بووە و كاری گەری كردۆتە سەر بازاڕی سەوزەو میوە لە ئێستادا نرخی میوە سەتا بیستی دابەزیوە و سەرەڕای داخستنی دەروازەكان سەرەتا خەڵك ترسی هەبووە لە گران بوونی میوە بەڵام پێچەوانە بوو نرخەكانمان دابەزاندون،  ئەم جارەیان كڕیار كەم بووە خەڵك كەم دەیكڕێ هۆكارەكەشی دیارە نەبوونی پارەیە پێش گیرانی دەروازەكان رۆژانە سەروی ملیۆنێك دینار بەرهەمان دەفرۆشت ئێستا بایی پێنج سەت هەزار دەفرۆشین و سەرجەم بەرهەكانیش توركین ئومێد دەكەین دەروازەكان بكرێنەوە  بۆ ئەوەی زیاتر بازاڕ دابەزێ  و خەڵك لەم دڵەراوكێیە  رزگاری بێت بەرهەمی زیاتر بێت و هەرزان بێت.
سیامەند حسێن شوفێری بارهەڵگرەو گووتی" هەرێمی كوردستان بازاڕێكی لەبارە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی وڵاتانی دەروە لە سەرجەم كاڵاكان زۆربەی بازاڕی هەرێم و بگرە عێراقیش لە دەرەوە بەرهەمی بۆدێت سێ ساڵ دەبێت لە حاجی ئۆمەرانەوە سەوزەو میوە دەگوازمەوە بۆ هەولێر سەتا سی و پێنجی بەرهەكان ئێرانین،  بە گیرانی دەروازەكان زیانی زۆرمان پێگەیشتوە زیاتر لە دەرۆژە بێ كار وەستاوین و هیچ كارێك نیە بیكەین و بە كرێی ئەم ئۆتۆمبێلە ژیانی ماڵ و منداڵم دابین دەكرد، ئەگەر هاتوو دەروازەكان هەروەك خۆی مانەوە هەم ئێران و ناوەند و هەرێم زیانی زۆریان بەردەكەوێت و توركیا سودێكی زۆری دەست دەكەوێت و بەڕای خۆم وای دەبینم توركیا فێلی لە ئێران كرد و دەروازەكانی دانەخست.