كەژان ئەسەدی: ژنی كورد تایبەتە و دەبێ دەرگا داخراوەكان بشكێنێ و خۆی دەرخات
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 12:25

ZKW : كەژانی ئەسەدی، كچە ئەكتەرێكی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە چەندین كاری هونەرییدا بەشداربی سەرەكی كردووە، لە دوایین كاری كە ڕۆڵی سەرەكی تێدا بینیوە فیلمێكە بە ناوی (هەنسكی ئاسمان). ئەم شانۆكار و ئاكتەرە لە دیمانەیەكی تایبەت بە زاری كرمانجی لە بارەی خۆی و كارەكانی دەدوێت.
سازدان- زاری كرمانجی
*كەی دەستت بە كاری هونەریی كرد و یەكەم كارەكت كامەی بوو؟
- (17) ساڵ لەمەو پێش هاوتەریب سینەما و شانۆم دەسپێكرد، راگرتنی  ئەم دوو رۆڵەش ئاسان نەبوو، بەڵكە زۆر سخت بووە  و توانیم ئەوەش بكەم. یەكەم كاری سینەمایم نیشتمانی بوو، هاوكات كاری (دوژمنی گەڵ)م دەسپیكرد وەك شانۆ.
* تۆ لە پێناو چیدا كاری شانۆ و ڕۆڵ بینین لە سینەمادا دەكەیت؟ ناوباگـ یاخوود ئەركی ترت لە ئەستۆیە؟  
- قەد بەدوای ناوبانگ نەبووم، هەمیشە هونەرم وەك فەرهەنگ و ئەرك چاو لێ كردووە. بۆ ئەنجامدانی هەموو كارێك لە شانۆ و سینەمادا قایل نەبووم و ڕەزامەندیم بۆ هەموو ڕۆڵێك نەبووە،. لەگەڵ ئەوەشدا ئەبەت تەسلیمی سیناریۆی فارس نەبووم. بۆیە كارێك لە بەرژەوەندی نەتەوەكەم بوو بێت هەڵم بژاردووە و كارێكیش بەس پارە  ناوزانگ بوو بێت و نەتەوەیی نەبوبێت ڕەتم كردۆتەوە. ئەگەر قسە لەسەر زۆری و زەوندی كار بێت، من ڕۆژانە پێشنیاری كارم بۆ دێت، بەڵام لە ئاكامدا خۆم بریار دەدەم، چونكە نامەوێت ئینسانێكی بە ناوزانگ یان زۆر گەورە بم تەنیا دەمەوێت وەك هونەرمەندی كورد لە خەباتی هونەری ئیش بكەم ".
*لە بارەی ڕۆڵ و دەنگی ژن لە كارە هونەریەكان دەتەوێ چی بڵێیت؟
- ژن ڕۆڵی سەرەكی هەیە، ئەمە دروشم نییە كە ژن نیوەی كۆمەڵە و دایك و پەروەردە بەدەستی ئەوانی ترە، بۆیە ژنی كورد تایبەتە و دەبێ دەرگا داخراوەكان بشكێنێ و خۆی دەرخات. دەوڵەت تەنیا بە تۆپ و دەبابە پێش وەناچێت، مێژوو و هونەر و ئەدبیات و فەرهەنگیشی پێویستە، ژنانیش لێرەدا ڕۆڵی دەبێت وەك نیوەی كۆمەڵ و پەروەردەكار و داهێنان لە مەیدانی خەباتدا، بۆیە من وەك كچە كورد ویستوومە ڕەچەشكێنی بكەم لە ناو كورد"0
*لە بارەی فیلمی هەنسكی ئاسمانەوە چی؟
- لەم فیلمەدا من بە سێ (ئیش) بەشدارییم تێیدا كرد. یەكەم، وەك دیزاینەری جل و بەرگ. دووەم، كاری لوكەیشن، دەبوو هەموو سەردەمەكە بگەڕێنمەوە سەردەمی كۆن و ژینگەكە وەك خۆی نیشان بدەم. سێییەم، دەوریشم لەو فیلمەدا ئەوە بوو، دەوری سەرەكیم تێیدا بینیوە. هەڵبەتە هەنسكی ئاسمان كارێكی چاك بوو بۆیە من تێیدا بەشدار بوومە و باسی ڕەوشی ئێمەی كوردان دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا (شەهرام قادر) دەرهێنەرێكی ئەكادیمی و دڵسۆزە لە كارەكانی، بۆیە هەموو ئەمانە بۆ من وا دەگەینێك، كە هەنسكی ئاسمان لام تایبەت بێت".
*لە ئێستادا خەریكی چ كارێكیت؟
- لە ئێستادا من خەریكی كاركردنم  لە دوو شانۆ بۆ ڤیستیڤاڵی سەقز كە ساڵانە ئەم ڤیستیڤاڵە بە ناوی (ڤیستیڤاڵی كورد)ی بەرێوەدەچێت، هەوەها لە كارێكی تریش بۆ هەمان پڕۆژە بۆ جل و بەرگ بەشدارم.
*دەپرسم ئایا كورد سینەمای هەیی؟
- پرسیارەكی بە جێیە، لە دەستپێكدا دەمەوێ ئەوە بڵێم، كورد فیلمی هەیە ئەكتەری هەیە، فیلمسازی زۆریش هەن، ئەمما گەر بێتە سەر ئەوەی وەك پیشە كورد سینەما هەیە، یان نا. ئەوا من پێم وایە كورد سینەمای نییە وەك پیشە.
*بۆچی؟
- چونكە هەموو شتێك چوارچیوەیەكی هەیە، كاتێك تۆ دەوڵەتت نییە، واتا تۆ سینەمات نییە، هەر ئەوەشە وا دەكات تا ئێستا ئێمە وەك كورد نەمان توانیوە فیلمێك بۆ ڤیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی ڕەوانە بكەین.
*ئەی ئەو چالاكیەی ساڵانە لە سێمانی دەكرێت بۆ سینەما، چی؟
- لەبارەی ڤیستیڤاڵەكانی ئەوێ، وەك ساغ كردنەوە و لێك نزیك كردنەوە كوردن لە دەوری یەك، هیچ شتێكم نییە، ئەمما هێشتا لیژنەیەكی بەهێزمان نەبووە تا هاوكاری فیلمسازەكان بێت و بڵێت ئەو بەش و ئەم بەشی فیلمەكەكتان هەڵەیان هەیە.. وەك دەسپێكیش هەیە من لەگەڵیدام".