Share on facebook
فرانس فوتبۆڵ رۆژی پێشكەشكردنی تۆپی زێرینی دیار كرد
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 12:37

ZKW: گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی بریاریدا لە سەرتای مانگی 12ی2017 تۆپی زێرین پێشكەش بە باشترین یاریزانی جیهان بكات.
دوای ئەوەی بەر لە دوو ساڵ فیفا و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لە هاوبەشی پێشكەشكردنی تۆپی زێرین بە ناوی خەلاتی بالۆندۆر جیابونەوە، گۆڤاری فرانس فتبۆڵ بە تەنها خەلاتەكە ئامادە دەكات و بە باشترین یاریزانی جیهان دەدات بە ناوی تۆپی زێرین و ناوی بالۆندۆری پێوە نەما.
فرانس فتبۆڵ گۆڤارێكی فەڕەنسییە و ساڵانە خەلات پێشكەش بە باشترین یارزانی ئەوروپا و جیهان دەكات، بۆ ئەمساڵیش بریاریدا رۆژی پێنج شەممە 7-12-2017 لە كات ژمێر 9:15 خولەكی شەو بە كاتی سعوودیە لە ئاهەنگێكدا تۆپی زێرین بە باشترین یاریزان بكات.