Share on facebook
غیرەتی ریفراندۆم
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 12:43

محەممەد مەحموود
دوای ئەوەی خەڵكی كوردستان لەم ساڵدا بۆ بەدەست هێنانی مافێكی ڕەوای دیموكراسی خۆیان لە پرۆسەێكی دیموكراسیدا ریفراندۆمیان كرد، دەنگی بەڵێ‌ و ئەنجامەكەی عێراق و دەرو دراوسێكانی بەنجكرد، بۆیە عێراق هەر زوو هەوڵەكانی خۆی دەستپێكرد بە تەنها نا بەڵكو لە گەڵ ئەو وڵاتانەی كە دراوسێ و هاوسنوورینی بۆ ئەوەی بەهەمووان فشار لە سەر كوردستان دروست بكەن و ئەنجامی ریفراندۆم هەڵبوەشێندرێتەوە ، كە زانییان كوردستان ئەو ئەنجامەی ئەو پرۆسەیە دیموكراسیەی كە مافی ڕەوای گەلەكەیەتی هەڵناوەشێنێتەوە كەوتنە خۆ بۆ ئەوەی بەو پەڕی هێزو توانایانەوە بە هەموو جۆرێك هێرش بكەنە سەركوردستان و داگیری بكەن ، ئەمە چ وەڵامێكە بۆ پرۆسەێكی دیموكراسی خۆ ئێمە بەجەنگ داوامان نەكردبوو بەڵكو دەنگی گەل بوو بۆ ئەو بڕیارە ، من نازانم دروست بوونی دەوڵەت چ زیانێكی بۆ عێراق و دەر و دراوسێكان هەیە هیچ مافێكی ئەوانمان نەخواردووە بەڵكو ئەوان مافی ئێمەیان خواردوەو بوونەتە ماییەی هەڕەشە بۆمان و خاكیان داگیركردوین  ، ئەوەی جێگەی سەرنجە دەبینین عێراق هێزێكی زۆری لەریفراندۆمی كوردستان  وەرگرت وایلێهات غیرەتی بۆ پەیدابوو لە بڕیارو سەردانكردنی بۆ وڵاتان بەتایبەتی خودی عەبادی بە هۆی ریفراندۆمەوە هەستدەكەم غیرەتی بۆ گەڕایەوە گەرنا پێشتر نەكەس گوێی لێدەگرت نە قسەو بڕیارەكانیشی بە هەند وەرنە دەگیران ، كەچی دوای ریفراندۆمەكەی كوردستان عەبادی بۆ بە عەبادێكی تر وەك بڵێت هێزو غیرەتی ریفراندۆمی كوردستان و ئەنجامە گەورەكەی دەنگی بەڵێ‌ وای لەعەبادی كرد بكەوێتە خۆو سەردانی دەرو دراوسێكانی بكات چونكە دەیزانی بەتەنها هیچی پێناكرێت لەبەرامبەر هێزو ئیرادەی كوردستانیان ئەوەبوو لەگەڵ چەند وڵاتێك پیلانی هێرشكردنە سەركوردستانیان دانا بۆئەوەی كۆنترۆڵی ئەو ناوچانە بكەنەوە كە بەر لەهاتنی داعش لەدەستی عێراق بوون و ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بوون ، كەچی سوپابەزیووەكەی عێراق لەچاو هەڵێنانێك ئەو ناوچانەی چۆلكردو شكستی هێنا ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەر زوو ئەو شوێنانەی قایم كردو نەیهێشت داعش زیاتر بێتە پێشەوەو خەڵكەكەشی بەهەمووپێكهاتەو ئایینە جیاوازەكان پاراست لەدەستی داعشی تیرۆرست ، كەچی دواتر بەغدا بێگوێدانە قوربانی دانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەتانك و زریپۆشی سەربازی پێشكەوتووی چەند وڵاتێك و بەهێنانی فەرماندەو پلە باڵاكانی ئەو وڵاتانە هێرشی بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەست پێكرد ، عەبادی بۆئەوكاتەی هێزێكی توركیا سنووری تۆی بەزاندبوو هاتبووە ناو خاكی تۆ هاوارت لێهەستابوو كە سەروەری خاكی تۆ پێشێل كراوە و نابێت هێزو سوپای بێگانە لەخاكی تۆ بوونی هەبێت ، ئەی بۆ بۆ هێرشكردنە سەر پێشمەرگە دەستی ئەوانت گرت و بەپێش خۆت دابوون و ڕێنمایت لەوان وەردەگرت ئەی بۆئەوە پێشل كردنی سەروەری خاكی تۆ نەبوو خۆ نەت هێنابوون لە دژی داعش شەر بكەن بەڵكو لەگەڵ هێزێك شەرتان دەكرد كە ئەگەر ئەو هێزە نەبووایە تەواوی عێراق دەكەوتە دەست داعش و وێران دەبوو ،ریفراندۆم وایكرد یارو نەیار ببن بەیەك لەدژی كوردستان ئەو پرۆسە دیموكراسیە بۆئێوە بووە ماییەی لێك نزیك بوونەوەو بون بە هاوپەیمان كەچی دەشزاندرێت ئەو دۆستایەتیەتان تاسەر نیەو تەنها لەدژی كوردستان ئەمەتان كرد، عەبادی ئەوە غیرەتی ریفراندۆمی كوردستان بوو وای لە ئێوە كرد بوێری بڕیاردان تان هەبێت دەنا تۆ لەو ژمارانە نەبووی حیسابت بۆبكرێت كەچی غیرەتت لە ئەنجامی ریفراندۆم وەرگرتوو خۆت رێكخستەوە بە هاوكاری ئەوانەی بەرنامەیان جێ‌ بەجێ‌ دەكەی ، ئێستا دەتەوێت كوردستان بەم جۆرە بەشێك بێت لەو عێراقە داروخاوە كە هیچ مافێكی پێ نە درێت لەلایەن عێراقەوە ئەوەیە شەراكەت و پێكەوەژیان كە بانگەشەی بۆدەكەن، بەتۆ پێگەی كوردستان كەم نابێتەوە لەسەر ئاستی جیهان چونكە ئێمە خاوەن هێزی پێشمەرگەی داعش بەزێنین ئێوەش سوپاێكی میلیشیاو بەزیوو ، تۆ بتوانە لە یاساو ڕێساكانی حوكمڕانی شارەزابە فێری چۆنیەتی سەردان و پێشوازیكردن لە سەرۆك و كار بەدەستانی وڵاتانی دونیابە ئەوكات جەنگی دژ بە كوردستان رابگێنە.