Share on facebook
نەخۆشخانەی لەدایك بوونی سۆران داوایەك لە خانەوادەی مناڵەكان دەكات
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 18:54

 

موڕشید برادۆستی – سۆران : بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی لەدایك بوون و منداڵانی سۆران لە رێگەی  زاری كرمانجی داوا لە دایك و باوكی ئەو مناڵانە دەكات كە لە نەخۆشخانەكەیان لەدایك دەبن.

دكتورە مهاباد دلاوەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایك بوون و منداڵانی سۆران لە لێدوانێكی تایبەتدا بە زاری كرمانجی راگەیاند" پڕۆژەیەكمان بە هەماهەنگی رێكخراوی ئاوێزە لە سۆران ئامادە كرد بەمەبەستی خزمەت گەیاندن بە سروشت و ژینگەی دەڤەری سۆران و تۆمار كردنی یادەوەریەك بۆ مناڵە تازە لە دایك بووەكان، پڕۆژەكەمان بە نوسراو ئاڕاستەی وەزارەت  كرد و بەخۆشحاڵییەوە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا بە نوسراوی فەرمی رەزامەندییان دەربڕیوە.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایك بوونی سۆران ئاشكرای دەكات، لە پڕۆژەكەدا  هەر كەسێك لە كاتی داواكردنی ( بیان ولادە ) و دووای لە دایك بوونی مناڵەكەیان،  بەشێوەی ئارەزوو مەندانە گولێكی سرووشتی یا نەمامێك ببەخشێت بە نەخۆشخانە، مەبەستمانە بتوانین پەرە بە ژینگە و سرووشت بدەین و ببینە دەست پێشخەریەك بۆ ئەوەی خەلك سرووشتییان زیاتر لا خۆشەویست بێت و گرنگی پێبدەن .

هەروەها گووتیشی" ئێمە وەك  بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە، داوا لە دایك و باوكان دەكەین لە كاتی لە دایك وبونی مناڵەكەییان نەمامێك یا گولێك وەكو دیاری پێشكەش بە نەخۆشخانە بكەن و ناوی سیانی مناڵەكەشییان لەسەر بنووسن  بۆ ئەوەی لە كاتی چاندنی دارەكە یاخوود نمایشی گوولەكە لە دوارۆژ بیناسنەوە .