Share on facebook
یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام لە سۆران بەڕێوەچوو
چوار شەممە, 29 تشرینی دووەم 2017 18:04


زاری كرمانجی - سۆران: یادی لەدایکبوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام لە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر، کە بە مەولود ناسراوە، کرایەوە.


وەیسی سەعید وەیسی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند، ئەمڕۆچوارشەممە، لەژێر دروشمی (با یادی مەولوود بکەینە ھاندەرێك بۆ خۆڕاگری و پاراستنی کوردستان) یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام بەڕێوەچوو.


یادی لەبایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لەلایەن سەنتەری زانایان بۆ چالاکیی ئایینی لە سۆران سازکرا و بە خوێندنەوەی چەندین وتار و سروودی ئایینی، بە ئامادەبوونی مامۆستاییانی ئاینی و بەرپرسانی حكومی و حزبی و سەربازی ئەنجام درا.