Share on facebook
گەنج و کۆمەلگە
پێنج شەممە, 30 تشرینی دووەم 2017 08:18

گەنج نابێ هەرگیز چاوەرێی قەدەر بکات دەبێ خودی خۆی قەدەر دروست بکات گەنج دڵ و سەرمایەی مەعنەوی لەبن نەهاتووی هەموو کۆمەڵگایەکن، داینەمۆو رەوتی بەهێزی گۆرینی سیتەمی کۆمەڵگەن، وا هۆکاری پێشکەوتنن لەرووی ئابوری و سیاسی وکۆمەلایەتی و ئاینی و کلتوری و رۆشنبیری ، بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە ئەمەیە ئاخۆ گەنجی کۆمەڵگەی کوردی تا چەند رۆلەیان بینیوە لە کۆمەڵگەدا؟ بەداخەوە! ئەگەر سەرنج بدەین لە ئاستێکی وا نیە جێگای دڵخۆشی بێ، ئەمەش دەگرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک، کە خۆی لە پشتگوێ خستنی حوکمەت دەبینێتەوە بە نەبوونی بەرنامەو پلان بۆ گەنج، وا نە رەخساندنی دەرفەتی هاتنە پێشەوا بۆ گەنج لە بوارە جۆراو جۆرەکانی کۆمەڵگە، وا نە رەخساندنی هەلی کارو دابین نەکردنی ناوەندی رۆشنبیرو زانستی لە بەدیلی ئەوەی گەنج روو بکاتە کافتریاو پارکەکان کاتی لەو شوێنانە بەفیرۆ بدات، وا نەبوونی سیستەمێکی باشی پەروەردەی لە قۆناخەکانی خوێندن،بۆیە گەرەکە هەر لە قۆناخی سەرەتاییەوە بابەتێک بخوێندرێ بۆ پێگەیاندنی گەنجی سەرکردەو لێهاتوو بە ئومێدو کەریگەر بۆ کۆمەلگە٠ وەلێ ئەوەی خاڵە نەرێنیەکەیەو جێگای داخە ئەمەیە گەنجی کۆمەلگەی کوردی زۆر تەمبەڵ و کەمترخەم و بێ ئومێدن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، پێوویستە گەنج هەرگیز چاوەرێی حوکمەت و هیچ دەزگاو رێکخراوێک نەکات بێت دەستی بگرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی، بەڵکو گەورەترین هۆکارە بۆ سەرکەوتن پاڵنەرەکانە، بۆیە ئەبێ گەنج نەترسێ و هەنگاو بنێ و قوربانی بدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی، چونکە بە دەستهێنانی ئامانجەکەت دیارێک نیە پێشکەشت بکرێ، بەڵکو ئیرادەو هەوڵی خودی خۆتی دەوێ، خۆت دەستی خۆت بگریت و بڵێت دەبێ سەربکەوم و بگەم بە ئامانجەکەم٠ گەنج نابێ هەرگیز چاوەرێی قەدەر بکات دەبێ خودی خۆی قەدەر دروست بکات. گەنج و کۆمەلگە دووانیەکی لێک دانەبراون، روونتر بێژم ئەوان یەک رووحن لەدوو جەستە، گەنج نابێ بڵێ کۆمەڵگە رێگرە، نەخێر کۆمەڵگە بوونی نیە، ئەوە تۆی گەنجی چ جۆرە کۆمەڵگەیەک بەرهەم دەهێنی، چونکە تۆی گەنج توێژە بە هێزەکەی بنیات نانی بناغەی کۆمەلگای. گەنج هێزی داینامیکی دروست بوونی شۆرەش و سەرکەوتن و بەرقرارکردنی ئاشتی بوونە، رووحی نوێ بوونەوەی گۆرانکارییە گەورەکانی کۆمەڵگان، بە تایبەتی لە کۆمەلگەی کوردیدا کە رێژەی گەنج سەدا ٦٠ پێک دەهێنێ ئەمەش ئەوا دەردەخات کە کۆمەلگەیەکی گەنج ئاسایە، کەواتە ئەوە تۆی گەنجی هۆکاری پێشکەوتنی کۆمەڵگای وا پەرپرسیاریشی لەدواکەوتنی. ئەگەر لە رەهەندی ئاینیەوە بروانین هەموو ئاینە جۆراوجۆرەکان فاکتەری بە هێز بۆ هاندانی گەنج، بەتایبەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر جەختی لەسەر تەمەنی گەنجی کردۆتەوە، بۆیە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت(( گەنجیت پێش پیربوونت)) ئەمەش ئەم راستیەمان نیشان دەدات کە ئەوەی لە گەنجی دەتوانی بە دەستی بهێنی هەرگیز ناتوانی لە پیری بە دەستی بهێنی، بۆیە لە هەر کەسێکی بەتەمەنیش بپرسی ئاوات بە چی دەخوازی دەڵێ گەنجی، چونکە دەزانێ ئەوەی لە گەنجی دەیتوانی بە دەستی بهێنێ ئیستا ناتوانێ. بۆیە پێوویستە گەنج لە هزرو ئایدۆلۆژیای ژیانی خۆیدا هەندێک ووشە هەیە بیسرێتەوە ،وەک مەحاڵە ،ناتوانم، ترس، بێ هیوای،سەرناکەوم...هتد چونکە ئەم ووشەنە بوونیان نیە ئەوە مرۆڤە لە هزری خۆیدا دەیخولقێنێ، چونکە هیچ شتێک لەسەر ئەم زەمینە لە توانای مرۆڤ بەدەر نیە ، وا شتێک بوونی نیە پێی بگوترێ مەحاڵە ئەگەر مرۆڤ هەوڵی بۆ بدات. بەڵکو دەبێ ووشەی سەرکەوتن و هیواو ئومێد لە هزرو خەیاڵادا بخولقینی. لەکۆتایدا دەلێم پێوویستە گەنج بەرنامەو پلانی هەبێ لە ژیانیدا وا هەوڵ و تێکۆشان بکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی. گەورەترین چەکی گەنج ئیرادەو ئومێدو زانستە بۆ گەیشتن بە خەون و ئامانجەکەی.

سەرکەوت عبدالرەحمان