Share on facebook
كۆمەڵێك پرۆژە یاسای گرنگ ئامادەن بۆ گفتوگۆ
هەینی, 01 کانونی یەکەم 2017 08:42

ئاماده‌كردن شێروانی
كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا ئامادەن بۆ گفتوگۆ، پەرلەمانتارانیش چاوەڕوانی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە یاسانە بخرێنە بەرنامەی كارەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت و بكەونە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
نازم هەركی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی: كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ لە بەردەستی پەرلەماندان، لەوانە پرۆژەی موڵك و كرێچی، لێبوردنی گشتی، لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی پەرلەمان دەخرێنە بەرنامەی كارەوە و پەسەند دەكرێن، پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسانەش لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە و ئەوان لێی سوودمەند دەبن.
ڕوونیشیكردەوە، هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا ئێستا بەرنامەی كار دیار نییە كە چی دەبێت، بەڵام پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بڵاو دەكرێتەوە و دەگات بە دەستی پەرلەمانتاران بۆ ئاگاداربوونیان".