Share on facebook
تیپی زەنگ 5 جار زەنگی گۆڵی لوتكەی هەژاند
شەممە, 02 کانونی یەکەم 2017 08:12

تیپی زەنگ 5 جار زەنگی گۆڵی لوتكەی هەژاند
ئا/ كامیار سالح
تیپی وەرزشی زەنگ پاڵەوانی خولی پلە یەكی رواندز و تیپی وەرزشی لوتكە پاڵەوانی جامی ڕواندز لە سوپەری رواندز بەیەك گەیشتن و تیپی زەنگ بە 5 گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە تیپی لوتكەی بردەوە و بووە پاڵەوانی سوپەری رواندز.
كەبیر ئەحمەد، وەك ڕاهێنەری تیپی وەرزشی زەنگ باس لە مێژووی تیپەكەیان دەكات و دەڵێت " رۆژی 23-6-2015 لەسەردەستی چەند یاریزانێكی تیپی وەرزشی رواندز و بە سەرپەرشتی یاریزان پێبۆ خدر، ناسراو بە ( ئیتۆ) تیپەكەمان دامەزرا و هەر خۆشی راهێنەرایەتی گرتە ئەستۆ، دواتر كاپتن ئاراس حەمەد، بۆ ماوەیەك راهێنەرایەتی تیپی زەنگی كردووە، لە دوای ئەو كاپتن، كەبیر ئەحمەد،  لە 2016 وە تا ئێستا بەردەوامە لە راهێنەرایەتی تیپەكە".
گووتیشی" لە ساڵی 2016 تا ئێستا بەشداری چوار خولی ناوخۆیی شاری رواندز كردووە و كە بریتین لە خولی سەركەوتن بۆ پێشمەرگە و نەمری بۆ شەهیدان لەكۆی 18 تیپ توانی ببێتە پاڵەوانی خولەكە دواتر بەشداری لە خولی پلەیەكەكانی رواندز كرد و بووە پاڵەوانی خولەكە لە ساڵی 2016 ".
وە هەروەها باس لە بەدەستهێنانی نازناوەكان كردو گووتی " وەرزی ئەمساڵیش بۆ دووەم جار توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تیپە پلە یەكەكانی رواندز بۆ ساڵی 2017 و بەشداری كرد لە جامی رواندز، كە بۆ سەرجەم تیپە پلە یەكەكان و تیپە پلە دووەكان رێكخرابوو، لە یاری پێش كۆتایی ماڵئاوایمان لە خولەكە كرد، ئەم دۆڕانە یەكەمین دۆڕان بوو لە مێژووی تیپەكەمان بە تیپێكی شارەكەمان دواتر وەك پاڵەوانی تیپە پلە یەكەكان توانیمان ببینە پاڵەوانی جامی سوپەری رواندز، هەروەها ساڵی 2016 بەشداریمان لە خولی یانەی وەرزشی چۆمان كرد و لە یاری پێش كۆتایی بە لێدنی یەكلایی كەرەوە ماڵئاوایمان لە خولەكە كرد".
راهێنەری ئەم تیپە باس لە ستافی تیپەكەیان دەكات و دەڵێت " تیپی وەرزشی زەنگ ژمارەی یاریزانەكانی ۲۱ یاریزانە و لەگەڵ ستافێكی لێهاتوویی راهێنەران كە بریتین لە كەبیر ئەحەمەد وەك ڕاهێنەر و هەر دوو یاریدەدەری بەتوانا زیرەك یوسف و حەمەدەمین ئەیوب، هەروەها لەگەڵ بوونی ستافێكی كارگێری خەمخۆر كە بەهەموو شێوەیەك هاوكاری ئەم تیپە ئەكەن وەك هەینی حەمەدەمین، وەك سەرۆكی تیپ و هۆشەنگ حەمەدەئەمین و شوان رەسول وەك ئەندامانی دەستەی كارگێری تیپەكەمان".