10 هەنگاو بۆ خۆش نوسینكردنی منداڵان
شەممە, 02 کانونی یەکەم 2017 09:53

10 هەنگاو بۆ خۆش نوسینكردنی منداڵان
كامەران حاجی ئەلیاس
گرفتێكە كە زۆربەی كەس وكاری منداڵان و مامۆستایان و بەرەو رویان دەبێتەوە
خۆش نوسین یان خەت خۆشی بۆ منداڵان زۆر پێویستە چونكە كاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر خوێنەر بەجۆرێك دڵ ودەرونیشی خۆش دەبێت، خەتی ناخۆش گرفتێكە كە زۆربەی كەس وكاری منداڵان و مامۆستایان و بەرەو رویان دەبێتەوە.
زۆر جار باوكان توشی گرفت دەبن لە كاتی بەدواداچوونی وانەكانی منداڵەكانیان بەهۆی لێحاڵی نەبوونیان لە شێوازی نووسینیان لە دەفترەكانیان،چونكە زۆر بەنارێكی نووسیویانە.
هونەری چاككردن و باشتر كردنی نووسین  لە پێشەنگی پرۆسەی پەروەردەیە بەتایبەتی لە قۆناغی بنەرەتی ، گرنگی پێنەدانی فاكتری سەرەكییە بۆ نارێكی و خەت ناخۆشی منداڵەكان لێرەدا باس لە 10 هەنگاو دەكەین بۆ خەت خۆشی لەلایەن منداڵان:
رێگاكانی خەت خۆش كردنی لەلایەن منداڵان
1 سەرەتا بەهێز كردنی ماسولكەكانی دەست و پەنجەی منداڵان بە جۆرێك پرۆسەی نووسین ئاسان دەكات ، لەرێگەی یاری بە قوری دوروستكراو  و تۆپی پلاستیكی.
2 كەم بینین (لاوازی چاوەكان) هۆكارێكی سەرەكییە بۆ خەت ناخۆشی لەلای منداڵان ،چونكە ناتوانێ بە ئاسانی و بەروونی بنووسێت.
3 جەختكردنەوە لەدانیشتنی منداڵەكەت بە شێوەیەكی تەندورست  و رێك لەسەر مێز بەجۆرێك بەرزتر بێت لە مێزەكە بۆ ئەوەی كۆنترڵی تەواوی هەبێت .
4 منداڵەكەت فێربكە بەشێوەیەكی نمونەیی پێنووسەكە بگرێت لە كاتی نووسین ،پێویستە بە نەرمی لە نێو پەنجەی ناوەراست پێنووسەكە بگرێت بە هێزێكی كەم.
5 منداڵەكەت فێربكە لەكاتی نووسین لەسەر ئەوهێلانە بروات كەلەسەر پەرەكە هەیە بۆئەوەی بەشێوەیەكی راست بنوسێت هەروەها فێری بكە ماوە هەبێت لە نێوان وشەكان و پیتەكان و ژمارەكان بە جۆرێك پێوەرێكی گونجاو دیار بكات.
6 منداڵەكەت فێر بكە كاتێكی كراوەی هەیە بۆنووسین پەلە نەكات.
7-  لەكاتی نووسین زۆر بەهێز پێنووسەكە نەگرێت .
8 چاك نووسین و خەت خۆش نووسین كردن بەندە بەو ئامێرانەی بەكاری دێنێت لەكاتی نووسین گرنگتریان پێنوس و پەرەكان و دفترەكانە ، درێژی و قەبارە و فۆرمە بە جۆرێك بن كە لەگەڵ منداڵەكە بگونجێت ، چونكە درێژی و كورتی پێنوس یان ئەستوری  ببێتە هۆی ئەوەی نەتوانێ بە جوانی پێنوسەكە بگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نووسینەكەی نارێك و ناخۆش دەربچێت لەهەمان كاتدا دەبێ ئەو پەرەی یان ئەو دفترەی بەكاری دێنێت هێلەكانی  زۆر رون و دیار بێت.
9 پێش نووسین منداڵەكەت هان بدە راهێنانی هەردوو شانەكانی بكات بۆ ئەوەی ماسوولكەكانی بەهێز بێت بۆ ئەوەی ئامادە بێت بۆ نووسین ، هەركاتێ منداڵەكەت ماندوو بوو ئەو راهێنانەی پێبكە وەكو پشوودانێك.
10  هەر كاتێ دەست خەتی منداڵەكەت بەرەو باشی دەچوو هانیبدە بەتایبەتی لەو كاتەی نووسینەكەی باش نیە بەڵام دەخوێندرێتەوە.
هەندێ ئامۆژگاری بۆ باشتر كردنی دەست خەتی منداڵەكان
لە گرنگنترین ئامۆژگاری بۆ باشتركردنی خۆش نوسین بۆ گەورەو منداڵان بریتییە لە بەردەوام بوون لە نوسین ، بەڵام لەوانەیە مناڵان زۆر پەرۆشی نووسین نەبن دەتوانی  هەندێك یاری و فێڵ هەیە لەگەڵیدا بكەیت وەكو:
1 مەزەندە كردنی پیتەكان: نیگار كردنی یەكێك لە پیتەكان بە پەنجەكەت لە پانتایی هەوادا یان لەسەر پشتی مناڵەكەت ، داوای لێبكە پیتێك مەزەندە بكات و لەسەر پەرە كاغەزێك بنووسێت زیاتر جەخت لە پیتانە بكەوە كە لای منداڵەكەت زحمەتن.
2 تەختە رەشی (بلاك بۆر) یاری: تادەتوانی بۆ مناڵەكەت  تەختە رەشی گەورە (بلاك بۆر) ئامادە بكە لەگەڵ كۆمەڵێ لە پێنوسی رەنگاورەنگ داوای لێبكە ئەو كەلوپەلان بنوسێت كە لە دەورو بەری خۆیدان وەكو خوارن و جلوبەرگ.
3 ناردنی نامە: چەند پەرێك بۆ مناڵەكەت ئامادە بكە بۆ ئەوەی نامە بنوسێت تێبینیەكانی لەسەر بنووسێت ، لەهەمان كاتدا هانی بدە بۆ ئەوەی نامە لەنێوان خۆی و خزمەكان و هاورێكانی ئاڵوگۆر بكات.