Share on facebook
ڕێگای دۆڵی باڵەیان نۆژەندەکرێتەوە
یەک شەممە, 03 کانونی یەکەم 2017 12:17


ZKW: سوبحان شکۆ- بەھۆی خراپ بوون و دارمانی ڕێگای دۆڵی باڵەیان کە گرفتی بۆ شۆفێران درووستکردبوو، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی ڕیگاکە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران کەرتی٤.

شاخەوان حوسێن حاجی، بەرێوەبەری شارەدێی قەسرێ بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:"ماوەی ٣ رۆژە دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دۆڵی باڵەیان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران کەرتی٤، ئەم ڕێگایە بەھۆی باران بارین و دارمانی خاک و نزمبوونی رێگا گرفتی بۆ شۆفێران و ھاوڵاتیان درووستکردبوو، تەنانەت لە ھندێک شوێن سایدێک بەتەواوی رووچوو بوو، نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بەم شێوەیەی ئێستا بەتەنھا بەس نیە چونکە ڕێگاکە پێویستی بە برینی زیاتر و نۆژەنکردنەوەی  زیاتر ھەیە، ھەرچەندە تا رادەیەک گرفتی ھاتووچۆی چارەسەر کردووە".
گوتیشی:"پلان و پرۆژەی زیاترمان ھەیە بەڵام چاوەرێی باشتر بوونی باری دارایی حکومەتی ھەرێمین تا بتوانین زیاتر خزمەتی ھاوڵاتیان بکەین، سەرەرای بوونی قەیران ئێمە ھەر بەردەوامین لە خزمەت کردن بە ھاوڵاتیان وەکو لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی بۆ گوندی پردێ زەرد و رێژدوور، درووست کردنی پردێک بە درێژایی ٣٦م و ١٣٠م رێگا لە گوندی مێرگەی خواروو و چەندین خزمەت گوزاری تر".