Share on facebook
ئاماری قوربانیانی ئێزدی لەسەر دەستی داعش راگەیاندرا
سێ شەممە, 05 کانونی یەکەم 2017 21:20


ئامادەكردن شێروانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف، و ڕای دەگەیەنێت، تائێستا لە كۆیی 6 هەزار 417 ئێزدی كە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون، 3210 ڕفێندراو ڕزگار نەكراون، واتە 50%ی رفێندراوەكان چارەنووسیان دیارنییە.
لەدوای هێرشی داعش لە مانگی ئابی 2014 بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسینگەیەكی تایبەتی بۆ ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی كردووەتەوە و بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخانكردووە، تاوەكو ئێستاش بە سەتان كەس لەلایەن ئەو نووسینگەیەوە ڕزگاركراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێش هێرشەكەی داعش بۆ سەر شنگال لە 3/ 8/ 2017، ژمارەی ئێزدییەكان لە تەواوی عێراقدا، نزیكەی 550 هەزار كەس دەبوون، دوای هاتنی ئەو ڕێكخراوە 6 هەزار 417 ئێزدی لەلایەن ڕێكخراوی توندڕەوی داعشەوە ڕفێندران، لەو ژمارەیە، سێ هەزار و 547 ئافرەتن و دوو هەزار و 287 كەسیان لە ڕەگەزی نێرینە، ژمارەی ئێزدییە شەهیدبووەكان لە رۆژی یەكەمی هێرشەكەوە هەزار و 293 شەهید، ژمارەی منداڵە بێ دایك و باوك بووەكان، 2 هەزار و 745 منداڵ، لەو ڕێژەیە هەزار و 759 منداڵ باوكیان لەدەستداوە و 407 منداڵیش دایكیان لەدەستداوە، 389 منداڵیش دایك و باوكیان لەدەستداوە و 220 منداڵیش دایك و باوكیان لەلای داعش ماون، 100 هەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵاتیش كۆچیان كردووە.
لە كۆی ڕفێندراوەكان، توانراوە سێ هەزار و 207 كەس لە دەست داعش ڕزگار بكرێن، هەزار و 137 ئافرەت، 33 پیاو و 904 منداڵی كچ و 831 منداڵی كوڕ، تاوەكو ئێستا 3 هەزار و 210 كوردی ئێزدی بێسەروشوێنن، هەزار و 507 رەگەزی مێ، هەزار و 703 رەگەزی نێر.
هەر بەپێی ئامارەكە، تائێستا 47 گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزراونەتەوە، لەگەڵ دەیان گۆڕی تر كە گۆڕی تاكی تر، هاوكات، 68 مەزاری ئێزدییەكان تەقێندراونەتەوە".