Share on facebook
سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
سێ شەممە, 05 کانونی یەکەم 2017 21:23


ئامادەكردن شێروانی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتنامە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەرۆژی چوارشەممەدا.
لە بانگهێشتنامەیەكدا بۆ سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان نێردراوە هاتووە كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 6/12/2017، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژمارەی (2)ـی ئاسایی خولی پاییزە، ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان - عێراق بەڕێوەدەچێت.
لە بانگهێشتنامەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان هیچ زانیارییەكی لەبارەی بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنەی پەرلەمان باس نەكردووە.