Share on facebook
بە هۆی بۆمبی چێنراو دوو هاووڵاتی سۆران شەهید دەبن
چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 18:01


ئامادەكردن شێروانی  
بە هۆی بۆمبێكی چێنراو كە پێشبینی دەكرێت لەلایەن چەكدارانی پەكەكەوە دانرابێت لە گوندی هوپە سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر دوو هاووڵاتی دانیشتووی سۆران كە خەڵكی گوندی پێداون لە سنووری مێرگەسۆر شەهید بوون.
سەرچاوەیەك بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی: یەكێك لەو كەسانە ژنی مارە كردبوو و دەیویست بۆ شرینی بە دوای دایكی دا بچێت كە لە باكووری كوردستان بووە و دەیویست لە دەروازەی زێتێ سەر بە ناحیەی شێروان مەزن بێتەوە باشووری كوردستان، بەڵام لەو دەروازیە ئۆتۆمبێلەكەیان بەسەر بۆمبدا تێپەڕ دەبێت و دەتەقێتەوە و هەر دوو كەسەكە كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون گیانیان لە دەست دەدە.