Share on facebook
”بۆ گرفتی بەشە ناوخۆیەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران پەیوەندێكی زۆرباشمان هەیە“
یەک شەممە, 10 کانونی یەکەم 2017 12:43

ZKW : شۆرش میران مەلا بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەێكی ڕادیۆی زاری كرمانجی دا ڕایگەیاند" بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە بەرنامەمان دایە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بۆ ئەو قوتابیانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە سەرجەم داو و دەرمانەكانیان بەبی بەرامبەر بۆ دابین بكەین، دەربارەی كێشەو گرفتەكانی بەشەناوخۆیەكان بەرپرسی لقی سۆرانی یەكێتی قوتابیان دڵنیایی دەدات لەوەی كە كێشەی نەبوونی نەوت نابێت بۆبەشەناوخۆیەكان ،هەروەها ئەم بەرپرسەی قوتابیان دەشڵێت هیچ قوتابێك نییە بێ‌ شوێن بێت بەڵام كێشەئەوەیە قوتابیان لەكەمپی نوێ‌ دوورن سەرۆكایەتی زانكۆش بەڵێنی داوە لەچەندرۆژی داهاتوو كاربەسیستەمی هاتووچۆ بكات.
دیمانە : محەممەد مەحموود
* ئامانج لەو گۆانكاریانە چی بووكەلە ستافی یەكێتی قوتابیانی كوردستان كرا ؟
- دوای ئەوەی چەند گۆرانكارێك روویاندا لەسەرئاستی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان ئەوەبوو ستافێكی نوێ‌ بۆمەكتەبی سكرتاریەت هەڵبژێردرا، ئەو گۆرانكاریەش لە سكرتێرەوە بگرە تاكو بەرپرسی ناوچەێك دواتر ستافێكی نوێ بۆلق و تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان كرا ئامانج لەو گۆرانكاریانەش زیاتر چاڵاك كردنی كاری رێكخراوی بوو ، وە ئەو گۆرانكاریە لێژنەكانی ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە ،  چونكە ئەگەربێت و ریكخراو هەڵبژاردن یان كۆنگرە نەبێستێت شێوەی كاركردن هەندێك سستی پێوە دیار دەبێت ، پێشتر بەشێوەی هەڵبژاردن بوو بەڵام ئەمساڵ بەشێوەی مەركەزی ئەوستافە هەڵبژێردرا، لەسەرئاستی سكرتاریەت و لقەكان ئەو گۆرانكاریانە تەواوبوونە تەنها نووسینگەكان ماون ، شێوەی  كاركردنیش هەندێك گۆرانكاری بەسەردادێت بۆنموونە پێشتر چۆمان سەربەلقی سۆران بوو بەڵام ئێستا بۆتە نووسینگەو سەرپەرشتی چەند لێژنە ناوچەێكی قوتابیان دەكات و لە لقی سۆران جیابۆتەوەو نووسینگەكان راستەو خۆسەر بە مەكتەبی سكرتاریەتن .
*بۆكۆنگرە نەكرا بەشێوەی مەركەزی گۆرانكاریەكان ئەنجام دران ؟
- وەك دیارە لەناویەكێتی قوتابیانی كوردستان لەساڵانی  پێشتربەهۆی بەشێك لە تەكەتولات ئەگەر راستی بڵێین ئەو تەكەتوولاتە وایكردبوو كە قوتابیان كاری راستەقینەی خۆی لەیاد بكات ، ئەوەندی قوتابیان خەریكی كاری تربوون ئەوەندە بایەخ بە كێشەو گرفت و داواكاری قوتابیان نە دەدرا كەزۆرجار قوتابیان لایەنی جێبەجێكاربوون ، بۆیەدەستەی  مەكتەبی رێكخراوە جەماوەریەكانی پارتی بڕیاری دا هەڵبژاردن بەشێوەی مەركەزی بێت بۆئەو مەبەستە پێنج مەرج دیاریكران ، یەكێك لەمەرجە گرنگەكان كەتائێستاش كاری پێكراوە مەرجی تەمەن بوو ئەویش دەبێت لەدایك بووی ساڵی 1991 بێت . بەرەو سەرەوە بێت هەمووئەوكادیرانەی پێشتر مابوونەوە یان كریانكردوە لەناو قوتابیان چوونەدەرەوە .
* ئەوانەی هەڵبژێردران كەسانی بەئەزموون بوون لەناو قوتابیان یان رەچاوی ئەمە نەكراوە ؟
-  بەڵێ‌ ئەو كەسانە پێشتر چ لەرێگای لق و ناوچەو لێژنەكان و مەكتەبی سكرتاریەت كاریانكردوە شارەزای كاری رێكخراوین .
* بۆ كاركردن لەناوەندەكانی خوێندن لە ئامادەیی دەست پێدەكەن بۆهەبوونی لێژنەو نووێنەرایەتی ؟
- لەشەشەمین كۆنفرانسی یەكێتی قوتابیانی كوردستان كەبەشداربووین تێیدا ئاماژە بەوەكراوە ئێمە ئێستاخەریكی وەرگرتنی سیڤین بۆبەرپرسی ناوچەكان تائێستا ئێمە وەك لقی سۆران بەرپرسی ناوچەمان دیارینەكردون كە سنووری لقی ئێمە خۆی لەشەش ناوچە دەبینێتەوە و سنوورەكەمان بەرفراوانە بە پێی ئەو مەرجەی مەكتەبی سكرتاریەت بەرپرسی ناوچەو كارگێری ناوچەی قوتابیان دەبێت لەدایك بووی ساڵی 1997 بەرەو سەرەوە بێت تاكو ناوچەكان دیارینەكرێن لێژنەكانی ناوەندەكانی خوێندن داناندرێن چونكە هەرناوچەیەك لە سنووری خۆی لێژنەكان دیاریدەكات .
* ئامارێكتان هەیە سەبارەت بەرێژەی ئەندامانی رێكخراوەكەتان لەزیادبوونە یان كەبوون ؟
- سەبارەت بە ئامار بۆئەمساڵ باڵەكایەتی لە ئێمە جیابوەوە لەرووی ئامارە بۆشاێكی بۆدروستكردین چوونكە لەو ئامارانە كۆیەكەی بەیەكەوە بوو ، بەڵام بەگشتی رێژەی ئەندامانمان ساڵ دوای ساڵ ئەگەر زیاد نەكات كەم ناكات ، بەڵام لەم دووساڵەش بەهۆی ئەم قەیرانەوە ئامارمان نەكردووە ، هەوڵدەدەین لەم دووهەفتەیە دەست بەئاماری ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە .
* بەرنامەی ئێوە وەك لقی سۆران بۆم سنوورە چییە ؟
- لەدروست بوونی قەیرانی دارایی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بێ‌ بەش نەبوو لەوقەیرانە بۆیە ئێمە ناچاربووین بۆ داواكاری قوتابیان دەبێت هەوڵێك هەبێت بۆئەوەی كارو چالاكیەكانمان بەكەترین تێچوو یان بێ‌ بەامبەر یان بە كاری خۆبەشی ئەنجام بدەین یان سپۆنسەر دیاریبكەین ، وە كێشەو گرفتەكانی ناوەندەكانی خوێندنمان دیاریكردون لەوانە كێشەی كەمی مامۆستای پسپۆر هەیە لە شوێنە دورە دەستەكان وەك ناحیەی سیدەكان و دۆڵی خەلان بیاولەسنووری ناحیەی خەلیفان وە كێشەی كەمی پەرتووكیش ئەمە كێشەێكی گشتییە، لە هەوڵێكی ترمان بۆ ئەم ساڵی خوێندن لە بەرنامەمان دایە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بۆ ئەو قوتابیانەی كە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە، سەرجەم داو و دەرمانەكانیان بەبێ بەرامبەر بۆ دابین بكەین لە جیاتی كڕینیان لە نۆرینگە و دەرمانخانەكان، وەلەگەڵ پەروەردەی سۆرانیش هەماهەنگی زۆرباشمان هەیەو بەردەوام لەسەرهێلین بۆچارەسەركردنی كێشەی قوتابیان چونكە پەروەردە بڕبڕەی پشتی كۆمەڵگایە.
* بۆگرفتی بەشەناوخۆییەكان چ بەرنامەیەكتان داناوە و دەتووان چی بۆقوتابیان بكەن ؟
- بۆگرفتی بەشە ناوخۆیەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران پەیوەندێكی زۆرباشمان هەیە چونكە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگە زیاتر كێشەی بەشە ناوخۆییان هەیە لەوەش زیاتر قوتابیانی زانكۆیە بەهۆی ئەوەی زانكۆی سۆران ئێستا زۆرێك لەكارەكانی بۆ كەمپی نوێ‌ گواستۆتەوە پێشتر زۆربەی بەشەناوخۆیەكان لەناو شاربوون بەڵام لەئێستاداكێشەی بەشەناوخۆی بۆكچان لەكەمپی نوێ‌ چارەسەركراوە تەنها كوڕان لە ناو شارن لەبەشەناوخۆیەكان لەهەوڵداین لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆ بۆئەوەی خەرجی هاتووچۆ بۆئەو قوتابیانە دابین بكەین كە هاتووچۆدەكەن .
* هیچ قوتابێك هەیە بێ‌ شوێن بێت و بەشەناوخۆیی بۆدابین نەكرابێت ؟
-  هیچ قوتابێك نییە بێ‌ شوێن بێت بەڵام كێشەئەوەیە قوتابیان لەكەمپی نوێ‌ دوورن سەرۆكایەتی زانكۆش بەڵێنی داوە لەچەندرۆژی داهاتوو كاربەسیستەمی هاتووچۆ بكات بەمەش ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت ،مانەوەی قوتابیان لەناوشار بەشێوەی كاتییە لەماوەی بیست رۆژی داهاتوو ئەم گرفتە نامێنێت ، بۆقوتابیانی پەیمانگەی تەكنیكیش هیچ گرفتێكی وانییە چونكە ئەوان خاوەن باڵەخانەی بەشەناوخۆیی خۆیانن قوتابیانیان لەوێ‌ جێگایان بۆدابینكراوە ، تەنها ئەوانەی ئێواران نەبێت ئەویش ئەركەكە لەسەر پەیمانگا نییە چونكە خوێندنی ئێواران بە پارەیە .
* ساڵی پار قوتابیانی بەشەناوخۆیەكان بری سەد هەزاردیناریان لێ‌ وەرگیرا بۆئەمساڵ ئەم بڕیارە گۆڕاوە ؟
- ئەم بریارە جێبەجێكراوە بۆئەم مەبەستە مەكتەبی سكرتاریەت داواێكی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد بۆئەوەی بارگرانی لەسەرشانی قوتابیان لابچێت لەم بارو دۆخە سەختەدا ، بەڵام قوتابیان بەو بڕیارەش ڕازین چونكە ئەمساڵ بەشێك لەقوتابیان بەسیستەمی راستەوخۆ وەرگیراون و سوودمەندبوونە ، بەپێی ئەوسیستەمەش دوومەرج داندراوە بۆئەو قوتابیانەی بەشێوەی راستەوخۆ وەرگیراون یەكێكیان داوای گواستنەوە نەكات و داوای بەشە ناوخۆیش نەكات چونكە ئەمە هاوكارێكە زیاتر بۆقوتابیانی ئەم دەڤەرە ، قوتابی هەیە خەڵكی باڵەكایەتیە و لەپەیمانگەی تەكنیكی سۆران وەگیراوە بەشێوەی راستەوخۆ داوادەكات بچێتەوە چۆمان كەچی گوواستنەوە نییەو بەشەناوخۆیش نییە بۆیان .
* پێشترئەم مەرجانە بۆقوتابیان روونكرابوونەوە گەر بەشێوەی راستەوخۆ وەربگیرێت دەبێت پابەندبێت بەمەرجانە ؟
-  بەڵێ‌ بەدڵنیاییەوە ئەمە بۆقوتابیان رونكرابوەوە چونكە ئەمە وەك هاوكارێكە بۆقوتابیانی ئەم سنوورەو خوێندنەكەش بێ‌ بەرامبەرە ، لەوشوێنانەی پەیمانگە هەیە ئەمە سیستمە راستەوخۆیە هەیە بەڵام ژمارە ێكی زۆرلە قوتابیان داواكاری پێشكەش دەكەن و دەبێتە پێشبركێی بۆوەرگرتن ، بۆئەوەش هەوڵی خۆمان داوە بەڵام كارەكە یاسایە ناتوانین هیچ بكەین دەبێت یاسەكە جێبەجێ بكرێت ئێمە هەوڵ بۆكارێكی نایاسایی نادەین .
* قوتابیانی زانكۆی سۆران كێشەی پێ نەدانی دەنمرەیان هەبوو لەزانكۆ لەم بارەوە چیتان كردووە ؟
- بۆئەو مەبەستە لەگەڵ زانكۆ كۆبووینەوە و قسەمان لەگەڵ كردن هۆكارەكە بۆدەقی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادەگەڕێتەوە ، چونكە وەزارەت سەرجەم زانكۆكانی سەرپشك كرد بۆئەوەی ئەو دەنمرەیە بدەن بەقوتابیان یان نەیدەن ساڵانی تر وەزارەت بڕیارەكەی ئیجباری بوو بەڵام بۆئەمساڵ ئارەزومەندانە بوو زانكۆ دەتوانێت ئەم دەنمرەیە بدات یان نەیدات بەقوتابیان ، پێش هاتنی ئەم بڕیارەی وەزارەت زانكۆی سۆران پێنج تاشەش نمرەی داوە بەقوتابیان ، بەڵام كاتێك ئەو بڕیارەی وەزارەت هات كەزانكۆكانی سەرپشك كرد زانكۆی سۆران ئەم دەنمرەییەی بەقوتابیان نەدا لەبەرئەوەی رێژەیەك هەیە لەزانكۆ بۆئاستی زانستی و دەرچوونی قوتابیانی ئەو زانكۆیە بۆنموونە رێژەی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سۆران ئەگەر سەدا حەفتاو پێنج بێت ئەوا ئەو زانكۆیە ئاستی دەرچوونی قوتابیانی بەرزە و كێشەی نیە ، بەڵام  ئەگەرلەوئاستە بەرزتر بوو دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی زانستی ئەو زانكۆیە لەلایەكی تریش وەك زانكۆباسی دەكات  خوولی دووەم هەیە بۆقوتابیان و پەڕینەوە هەیە پێنج تاشەش نمرەیان پێداون گەر قوتابی بەم جۆرە دەرنەچێت دیارە ئاستی زانستی ئەو قوتابیە وەك پێویست نیە ، زانكۆی سۆرانیش لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمی سەرئاستی هەرێمە نایەوێت ئاستی خۆی بەشێوەیەك لێ‌ بكات كاریگەری لەسەر دەسكەوتەكانی بكات كەلەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو بەدەستی هێناون هۆكارەكەی بۆئاستی بەرزی خوێندنە.
* بێنە سەر كێشەو گرفتی بەشەناوخۆیەكان بۆدابینكردنی پێداویستیەكان چیتان بۆقوتابیان كردوە ؟
- ئێمە بەردەوام هەماهەنگیمان لەگەڵ بەشەناوخۆیەكان هەیە وەلەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەكانی زانكۆش لەسەر خەتین بۆدابینكردنی پێداویستیەكان بۆئەو مەبەستەش لەماوەی رابردوو سەردانی بەشە ناوخۆیەكانمان كردوە، وەبەشێك لەبەشە ناوخۆیەكان خاوەنەكەی بەرپرسە لەدابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆقوتابیان ، دەربارەی نەوت و سووتەمەنیش بەدڵنیاییەوە كێشەی سووتەمەنی نابێت سۆپایان پێدراوە دەتوانن بەكاری بێنن گرفتی نەوت نابێت زانكۆی سۆران ساڵانە لەكاتی خۆی نەوت بەسەر بەشە ناوخۆیەكان دابەشدەكات .
* مەرجی ئێوە چیە بۆئەوكەسانەی ئەركی لێژنەكانیان پێدەدرێت لەناوەندەكانی خوێندن ؟
- ئێمە وەكو لقی سۆران چەند مەرجێكمان دەست نیشان كردون كەدەبێت لەوكەسانەداهەبێت كە ئەو ئەركە وەردەگرن مەرجەكانیش لەوانە دەبێت قوتابێكی زیرەك بێت ، خاوەن كەسایەتێكی بەهێز بێت ،لەرووی رەوشت بەرزیەوە دەبێت نموونە بێت ، وەهەر هەڤاڵێك لەوانە پابەند نەبێت بەیاساو رێساكانی یەكێتی قوتابیان دەگۆردرێت
* بەرپرس و كارگێرانی لێژنەكان لەناوەندەكانی خوێندن ئەگەر گلەیان لێكرا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەن؟  
- بەردەوام ئێمە بۆدانانی لێژنەكان هەماهەنگیمان لەگەڵ ڕاگرو بەرێوەبەری قوتابخانەكان هەیە دەبێت ئەوكەسانەی ئەركی لێژنەكان وەردەگرن  لای ئەوانیش متمانە پێكراوبن ، وەئێمە لەگەڵیان دادەنیشین بۆئەوەی ئەو كەسەی ئەو ئەركە وەردەگرێت ببێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشەو گرفتەكان لەناوەندەكانی خوێندن نەوەك بارگرانی بۆئەوشوێنە یان بەناوی قوتابیانەوە كەم دەوام بكات و غیابێت یان وەك پێویست ئامادەبوونی نەبێت یان پلەكەی خۆی بۆشتێكی تر بەكاربێنێت ئێمە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكەین .
* یەكێتی قوتابیان بەم دوایانە لەكاری رێكخراوی وەك پێویست نەبوو بەم گۆرانكاریانە دەتانەوێت باشتربن لەكارو پێگەیاندنی كادیری بەتوانا ؟
- بێگومان ئەو گۆرانكاریانەی كە كراون بۆئەوەیە كە بتوانین باشتر خزمەت بكەین و كادیری باش دروست بكەین ، هەندێ‌ هۆكار هەبوون كەوایكردبوو كاری ئەم رێكخراوە سست بێت لەوانە مانەوەی كادیر بۆماوەێكی زۆر لەناو ئەو رێكخراوە كە كارەكەی قۆرغ كردبوو ، بەڵام بەدروست بوونیئەم گۆرانكاریانە شێوازی كاركردنیش گۆرانكاری زۆر باشی بەسەر دادێت لاپەڕەێكی تازە هەڵدەینەوە لەكارو خزمەت بەقوتابیان ، وەبتوانیین رێژەی ئافرەتانیش زیاد بكەین لەناو قوتابیان چونكە ئێستا لە لقی سۆران یەكێك ئافرەتمان لەگەڵە كەتەمەنەكەی گونجاوبێت وەك ئەوتەمەنەی مەكتەبی سكرتاریەت دیاریكردوە كە دەبێت لەدایك بووی ساڵی 1997 بێت بۆكاركردن لەناو لق و لێژنەناوچەكان .
* كاری ئێوە لەناوەندەكانی خوێندن سنووردارە ؟
- ئێمە بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان بۆمان هەیە لەناو ناوەندەكانی خوێندن كاربكەین و چاڵاكی ئەنجامبدەین و خزمەت بكەین لەپۆلی دەی ئامادەیی تاوەكو قۆناغی زانكۆو پەیمانگەكان بەڵام پابەندین بەوەی سەرجەم ئەو ئیش و كارانە ڕاپەرێنین كەپەیوەستن بەخوێندن و قوتابیانەوە وە بتوانین كێشە چارەسەر بكەین لەناوەندەكانی خوێندن .
* بۆقوتابیانی كەم دەرامەت چی دەكەن كە بەو هۆیەوە ناتوانن درێژە بەخوێندن بدەن ؟
- ساڵی پار بەهەماهەنگی لەگەڵ كەسانی دڵسۆزتوانیمان هاوكاربین بۆچەند قوتابێك بەدابینكردنی پێداویستی خوێندن و یارمەتی دانی ماددی بۆئەوەی بەردەوابن لەخوێندن و بەو هۆیەشەوە چەندقوتابێك گەرَانەوە هۆڵەكانی خوێندن ، حەزیش دەكەین لەهەرشوێنێك لەسنووری ئێمە قوتابی كەم دەرامەت هەبوو ئاگادارمان بكەن ئێوەش وەكو زاری كرمانجی لەم كارەدا هاوكارمان بن بۆدیاریكردن و دۆزینەوەی قوتابی كەم دەرامەت بۆئەوەی بتوانین بە پێی پێویست هاوكاریان بین .
* لەداوا پرسیار وەك یەكێتی قوتابیان چیتان بۆشیلان تاهیر كرد ئەو قوتابیەی یەكەمی سنووری سۆران وسێیەمی سەرئاستی هەرێم بوو لەپۆلی دوازدەی ئامادەیی ؟
- ئێمە داواكارێكمان بەرزكردوە بۆمەكتەبی سكرتاریەت بۆئەوەی هاوكاری ماددی بكرێت بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە ، بەڵام توانیمان كارێكی تری بۆبكەین یەكێك لە ئاواتەكانی بێنینە دی ئەویش بەدرێژەدان بەخوێندن و وەرگرتنی لە زانكۆی كوردستان كە بەزمانی ئینگلیزە كە ئەوە یەكێك  لەو ئاواتانەی شیلان تاهیربوو كە دەیوویست لەو زانكۆیە درێژە بەخوێندن بدات ، خەرجی خوێندن و بەشە ناوخۆیی بێ‌ بەرامبەرە و لەئەستۆی یەكێتی قوتابیانی كوردستانە تاكو شیلان خوێندنەكەی خۆی تەواو دەكات.