Share on facebook
قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ
یەک شەممە, 10 کانونی یەکەم 2017 13:01

ZKW: سەرجەم یاری كۆمەڵەكانی جامی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا بە كۆتا هاتن، لە 32 یانەی بەشداربووی خولەكە كە بە سەر هەشت كۆمەڵە دابەشكربوون، چەند یەك بەهێز و بەناو بانگ نەیانتوانی لە گرووپەكانی خۆیان بە پلەی یەكەم سەركەوتن مسۆگەر بكەن و بە پلەی دووەم بەردەوامیاندا بۆ قۆناغی 16.
هەر یەك لە یانەی ریال مەدرید و بایرن میونخ و چێڵسی و یوڤنتۆس بە پلەی دووەم سەركەوتن، ئەوەی جێگای سەرسامی و چاوەروان نەكرابوو یانەی ئەتلاتیكۆ مەدرید و ناپۆل ماڵئاویان لە خولەكە كرد و بەرەو خولی یۆرۆ لیگ رۆیشتن.
یانەكانی سەركەوتوو بۆ قۆاغی 16"1- مانچستەر یونایتد، بازل" 2- پاریس سانجێرمان، بایرن میونخ" 3- رۆما، چێڵسی" 4- بەرشلۆنە، یوڤنتۆس" 5- لیڤەرپول، سیڤیلیا" 6- مانستەر سیتی، شاختار" 7- بشكتاش، پۆرتۆ" 8- تۆتنهام هۆستبرز، ریال مەدید"
بریارە ئەمرۆ كات ژمێر 2ی پاش نیوەرۆ بەكاتی سعوودیە لە ئاهەنگێكدا تیرو پشكی قۆناغی 16 بۆ یانەكانی گەیشتوو بەو قۆناغە رابكێشرێت.
ئامارێكی خێرا بۆ یانە و یارییەكانی گرووپەكان
96 یاری لە قۆناغی گرووپەكان بە هەر هەشت گرووپەكەوە ئەنجامدراون و 306 گۆڵ تۆماركراوە و بە رێژەی سێ‌ گۆڵی بۆ هەر یارییەك، یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 9 گۆڵ، گۆڵكاری خولەكەیە، 4 ملیۆن هاندەر لە نێو یارییەگاكان تەماشەكەری یارییەكان بووە، یانەی لیڤەرپول بە 118 وەشاندنی تۆپ بۆ گۆڵ، خاوەن زۆرترین لێدانە، یاریزان جیمس میلەر خاوەن دروستكەری 5 گۆڵە، ئەستێری هێڵی ناوەراستی سیڤیلیا بانیگا باشترین یاریزانە لە پێدانی تۆپی سەركەوتوو، یانەی پاریس خاوەن بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە بە 25 گۆڵ و یانەی بەنفیكاش خاوەن بێهێزترین هێڵی هێرشبەر دەركەوت بە تۆماركردنی تاكە گۆلێك، بەهێزترین هێڵی بەرگریش لە خولەكە بەر یانەی بەرشلۆنە كەوت یەك جار تۆری گۆڵەكی هەژێندراوە و بێهێزترین هێڵی بەرگریش بەر یانەی ئەندرلەخت و ئەپاوێل نیقۆسیا كەوتن هەر یەكەیان 17 جار تۆری گۆڵیان هەژیندراوە، ئینگڵترا یەكەم وڵاتە 5 یانەی بەشدارە لەخولەكە هەر پێنج یانەكەش سەركەوتوون بۆ قۆناغی16" 3 یانەی ئەسپانیا و دوو یانەی ئیتاڵیاو یانەیەكی ئەڵمانیاو سویسراو پورتوگاڵ ئۆكرانیاو فەرەنساش سەركەوتوون، یانەی بەرشلۆنە و بەشكتاش و لیڤرپول و تۆتنهام تامی دۆراندنیان لە خولەكەدا نەچێشتووە، یانەی دۆرتمۆند یەكەم یانەیە لە خولەكە توانی بە پلەی سێیەم لە گرووپی خۆی بێت بە دوو خاڵ و بەشداری خولی یۆرۆ لیگ بكات، یانەی بەنفیكا هەر6 یاری كۆمەڵەكانی دۆراند، یانەی مۆناكۆش 16 گۆڵی خواردووە و خرابترین ئەنجامە بۆ یانەكانی فەرەنسی لە خولەكە لە قۆناغی گرووپەكان.