Share on facebook
منداڵانی سۆران دیاری وەردەگرن
پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 20:28


ZKW : رێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بە سپۆنسەری كۆمپانیای (ستار فیش/ سلیپی) لەنەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، دیاری بەسەر  منداڵان دابەش دەكات.
باپیر رزگار هەسنانی، بریكاری لقی سۆرانی كۆمپانیایی (ستار فیش/ سلیپی) بە زاری كرمانجی گووت "لەبەردەوامی پێشكەش كردنی هاوكاریەكانماندا "رۆژی 13/12/2017 بە هەماهەنگی لە گەڵ رێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بە سپۆنسەری كۆمپانیاكەمان، هەستاین بە پێدانی دیاری و پێداویستی منداڵانمان، بەسەر ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانە بوون".
بریكاری لقی سۆرانی كۆمپانیایی (ستار فیش/ سلیپی) گوتیشی "ئەم كارەمان تەنها لەپێناو خزمەتكردنێكی مرۆڤانەیەو بەردەوامیش دەبین تا یەك مانگی دیكە هەر منداڵێك لەنەخۆشخانە لەدایك بێت دیاری كۆمپانیاكەمانی پێدەبەخشین.