Share on facebook
ریال مەدرید پێنجەم جامی بەرز كردەوە
یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 14:50

ZKW : لە شاری ئەبو زەبی لە وڵاتی ئیمارات خولی تۆپی پێی جیهان بۆ یانەكان بەرێوە چوو، لە یاری كۆتای خولەكە یانەی ریال مەدریدی ئەسپانی و گریمیۆی بەرازیلی لە یاریگای ئستاد زایدی وەرزشی رووبەڕووی یەك بونەوە، یانەی ریال مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ و یانەی گریمیۆ پاڵەوانی خولی لپرتادۆریس، بە چاوی نازناوی خولە دەستیان بە یاریكردن كرد، هەر چەند یانەی شاهانەی ئەسپانی خاوەن دوو نازناوی جامی جیهانی یانەكان بە ئەزموونی باشتر و بەهێزتر یارییان دەكرد بەڵام گێمی یەكەم بە بێ‌ گۆڵ تەواوبوو، گێمی دووەم بەهەمان شێواز و ستایل یارییەكە درێژەی هەبوو لە خولەكی 53 یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانێكی راستەوخۆ یانەی ریالی بە گۆلێك پێشخست، دواتر هێرش و قشارەكانی خۆیان بەردەوام پێدا و یانەی گریمیۆی بەرازیلیش زیاتر پشتیان بە هێرشەكانی پێچەوانەوە دەبەست، یارییەكە تاكو فیكەی كۆتای بە گۆلێكی بێبەرامبەر بە كۆتا هات و یانەی ریال مەدرید توانی نازناوەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات و بۆ جاری سێیەم ببێتە خاوەن جامی جیهانی یانەكان و پێنجەم جامی لە وەرزشی ئەمساڵیشدا بدەست هێنا