Share on facebook
لە زانکۆی سۆران رێورسمێک بەبۆنەی رۆژی ئاڵا بەرێوەچوو
یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 22:30


سوبحان شکۆ- سۆران
لە رێورسمێکی بەر فراواندا لە کەمپی دێڵزیانی زانکۆی سۆران، رۆژی ئاڵای ھەرێمی کوردستان بەرز راگیرا.
ھەژار رەحیمی، گوتەبێژی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:" ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان"د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ، راگری فاكه‌ڵتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆكه‌مان، له‌ ڕێوڕسمێكی شایسته‌دا، رێز له‌ ئاڵای كوردستان گیرا".
گوتیشی:" له‌ ڕێورسه‌که‌دا، چه‌ندین بڕگه‌ی جیاواز ھەبوون، سه‌ره‌تا به‌ راوه‌ستانی چه‌ند خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له‌ گیانی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ مارشی ئه‌ی ره‌قیب و بێده‌نگی ئاماده‌بووان، ئاڵای كوردستان و لۆگۆی زانكۆ و فاكه‌ڵتییه‌كان، له‌ كه‌مپی نوێ له‌ لایه‌ن چه‌ند قوتابییه‌كه‌وه‌ هه‌ڵكران، ھەروەھا‌ وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، كه‌ بۆ ئه‌مساڵ به‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ گیانی شه‌هیدان و رۆڵه‌ فیداكاره‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌ شایسته‌ زانرا، له‌ لایه‌ن قوتابی "سومه‌یه‌ حوسێن" كچی "شه‌هید حوسێن" بخوێندرێته‌وه،‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌، چه‌ند قوتابییه‌ك ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانیان درووستكردبوو و له‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی فاكه‌ڵتییه‌كانی زانست و ئه‌ندازیاری، هه‌ڵیانكرد".