Share on facebook
هونەرمەند مەنسوور لە سۆرانە
چوار شەممە, 20 کانونی یەکەم 2017 13:19


ZKW: هەژار حەكیم- ئێوارەی رۆژی سێشەمە هوونەرمەندی گۆرانیبێژ مەنسوور لە سەردانێكیدا بۆ شاری سۆران، باس لە گرنگیی و دڵڕفێنی ئەم ناوچەیە دەكات.
هوونەرمەند مەنسوور لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام وێنەكانی دوێنی بڵاوكردۆتەوە كە لە كۆڕەكی گەشیاری گرتویەتی و ئاماژەی بەوەداوە كە " سۆران شاری ژیان و خۆشگوزەرانی" .

ئەم هوونەرمەندە لە كاتێكدا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە كە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێ، زێدەباری ئەوەی كە فڕۆكەخانەكان داخراون، جێی ئاماژەیە كە هوونەرمەند فارس مەنسوو، كە دۆستێكی نزیكی كوردە ئەمە بۆ جاری چوارەمە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
لەمبارەشەوە عوبێد شێروانی بەڕێوبەری كاروباری ئیداریی لە كۆرەك تلفرێك بۆ زاری كرمانجی گوتی: هونەرمەند مەنسور هیچ بەرنامەیەكی هوونەری نەبوو كاتێك سەردانی ئێرەی كرد، تەنیا سەردانێكی گەشتیاری بوو.ناوی تەواوی ئەم هوونەرمەندە(مەنسور جعفەری مەمقانی)یە لە دایك بووی 28ی 6ی1971، بە ئەستێرەی پاپی موزیكی ئێران دەناسرێ، دوایین گۆرانی بە زمانی كوردی لەگەڵ هونەرمەند جەمشید بڵاوكردۆتەوە.