Share on facebook
نەبوونی ئینتمای نیشتمان
شەممە, 23 کانونی یەکەم 2017 07:37

جەمال قادر
هەموو کێشەی وڵاتی ئێمە تەنها نەبوونی ئینتمای نیشتمانییە لای دانیشتوانەکەی، کێشەی ئێمەی کورد ئەوەیە بڕوامان بە یەکتر نیە، یەکترمان قەبوڵ نیە و نیشتمان و کلتور و زمان و ئاڵای خۆمان خۆش ناوێت، لە کوردستان تا ئێستا ئەوەی کراوە سەبارەت بە بەرەو پێشچوونی وڵات لە لایەن حکومەتەوە بووە نەک هاوڵاتی، بەڵام لە وڵاتان پێچەوانەیە، چونکە هاوڵاتی خۆی خودی حکومەتیشی پێک هێناوە و تەنها چاوەڕێی دەستی کەسانێک نەبوون لە وڵاتەکەیان و داوایان لەکەس نەکردووە وڵاتان خۆیان هەرکەسە و لای خۆیەوە کاری بۆ وڵاتی خۆی کردووە ئەوەی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەڵمانیای بووژانەوە خەڵکەکەی بوو خۆ حکومەتێک بوونی نەمابوو تا شتێک بکات دواتریش حکومەت هەر لەو کەیسانە پێک هاتن هەر ئەو بیرکردنەوە دایمەزراند ، ئێستاش هەزاران دیکۆمێنت ماون کە هاوڵاتی بێ نان و ئاو وڵاتیان بنیات دەنێنەوە کەسێک فلتەری جگەرەکەی فڕێدا هاوڵاتیەک پێی وت فلتەری جگەرەکەت فڕێ مەدە ئەویش وتی وڵاتەکەت خۆی وێرانە ملیۆنان شتی لێ فڕێ دراوە ئەویش وتی ئێمە لەو فلتەرە جگەرەوە دەست پێ دەکەینەوە ئەوە حکومەت نەبوو ئەوە هاوڵاتیەک بوو وای وت چونکە هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد و وڵاتی خۆی خۆش دەویست هەر خۆیان حکومەتیان پێک هێنایەوە حکومەتێک لە ئاسمانەوە دانەبەزی کەواتە پێش ئەوەی چاوەڕێی حکومەت بکەیت پێویستە خۆت هەستی بەرپرسیارێتیت هەبێت حکومەتیش هەر لە ئێوە هاتۆتە بوون هەر ئەو کەسانەن کە ئەمڕۆ هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن و وڵاتیان خۆش ناوێت سبەی دەبنە دەسەڵاتدار کەواتە چاوەڕێی چی دەکەی لەو کەسە کە هیچ ئینتمای نیشتمانی نەبێت ، خەڵکی ئێمە زۆر ساویلکەن و بەداخەوە زۆرینەی جاش و جاش ئاسایە بڕوانە لە کوردستان فلتەری جگەرە و دەبەی ئاو و خواردنەوەکان و کاغەزی بسکیت و عەلاگە و هەزاران جۆر شتی تر فڕێ ئەدەن تەنانەت لە سەیرانگاکاندا وەک ئاژەڵ پاش خۆیان کۆناکەنەوە کە دەیان و سەدانی وام بینیووە کە ئەمڕۆ لە ئەوروپایە تەنانەت فلتەری جگەرەکەی لێرە فڕێ نادات دەبەی ئاو و کۆلاکەی بە سەعات بە دەستەوە دەگرێت تا بیکاتە سەللەیەکی خۆڵەوە بەڵام وامەزانن ئەو کەسانە گۆڕاون و فێری ئەدەب و ئەخلاق بوون ئەو کەسانە ئەمڕۆش بێنەوە کوردستان هەر وەک پێشوو دەبن زۆریان دەڵێن ئەمە ئەوروپایە و ئەوێش کوردستان ئەی ناکەس بەچە بۆ لە وڵاتی خۆت وانیت بۆ هێندە بێگانە پەرست و جاش هەڵکەوتەی ، دەیان ئیسلامی سیاسی کە من باسی کورد دەکەم واز لە ئەفغانی و عەرەب بێنە دەیان ئیسلامی کورد هەیە لێرە لە کوردستان بۆی بکرایە دەست و قاچی ئافرەتی دەبڕی لەئەورپاش کە ئافرەت بە ستیان و شۆرتێکەوە دەگەڕێت سەیری دەکات قسەی لەگەڵ دەکات هاوڕێیەتی دەکات کاتێ پێی دەڵێیت بۆ ؟ دەڵێت ئێرە ئەوروپایە جیاوازە لای خۆمان لێرە ئازادی هەیە هەی زۆڵی حەرامزادە ئێرە و ئەوێ فەرقی چیە خۆ خوا نەهاتۆتە خوارەوە بڵێ دەبێ لێرە ژیان بەو شێوە بێت و ئازادی هەبێت ئازادی کوردستان بەهۆی چواری وەک تۆوە نەماوە ، ئەمە هەڵەی گەورەی حکومەتە کە دەهێڵێت دەنگیان هەبێت لە کوردستان بەڵام وەک باسم کرد حکومەتیش هەر لەو کەسانە پێک هاتووە بۆیە کەسێک نیە کۆنترۆڵی بکات ، لەناو هەرێمێکی سێ چوار شارە زیاتر لە دوو هەزار ڕێکخراوی بەناو چالاکی مەدەنی هەیە ڕۆژێک یەک تاکە ڕێکخراو خولێک یان کۆڕ و سیمینارێکی نەبووە لەسەر ئینتمای نیشتمانی واز لەوە بێنە کە هیچیان چالاکی مەدەنی نین و سەر بەحزبن بەڵام خۆ سەر بەحزب بوون دژ بە سیمیناری ئینتما نیە دەبوو حزبەکانیش کە نوێنەر و گەورەی خەڵکن ئەو پرسەیان بووروژاندایە بەڵام بەداخەوەم کە زۆر پشتگوێ خراوە و هەر لەسەر هەمان بیرکردنەوەی سەدان ساڵەی خۆمانین و هەمیشە کەسانی ترمان بەڕەوا بینیوە بۆفەرمانڕەوایی و وڵاتی بێگانەمان خۆش ویستووە و خۆمان بەکەم نرخاندووە هەزاران کورد هەن لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بە ڕەنگ بە ڕەنگی ئاڵای کوردستاندا دێتە خوارەوە لە خاکی کوردستان دەبات بەڵام سیاسی و نیشتمان پەروەران ئەوانەی خاوەن دەسەڵاتن لێی بێدەنگن ، ئاخر لەچ نەتەوەو وڵاتێک لەچ سەردەمێک ناپاکی نیشتمانی پشتگوێ خراوە کێ غیرەتی ئەوەی هەیە ناپاکێک داڵدە بدات ، بۆ لەسەر داڵدە دانی ناپاکێکی وڵاتێک لەلایەن وڵاتێکەوە جەنگی جیهانی درووست نابێت بەڵام کوردانی ناپاکی ئێمە بە پاسپۆرتی بێگانەوە وەک گەشتیار ڕوو لە کوردستان دەکەنەوە و لەوێش خۆیان بە خاوەن ماف دەزانن ناتوانی پێیان بڵێی بەری چاوت کلی پێوەیە چونکە خاوەن پاسپۆرتێکی ئەوروپین ئەمە دەبێ حکومەت چارەی بکات بۆ دەبێ وڵاتانی ئاسیایی و ئەفریقای لە هەموو وڵاتێکی سێ قاڕەکەی تری وەک ئەمریکا و ئەوروپا و ئوسترالیا بە شیاوی پەنابەری دانرابن بۆ دەبێ هەمیشە تۆی کورد خۆت بەکەمتر بزانیت بۆ دەبێ حسابی کەمترمان بۆ بکرێت و بە مرۆڤی نمرە دوو سێ ئەژمار بکرێین ؟ ئەو عونسوریەی لە وڵاتانی ئەوروپایی هەیە هەمووی نەتەوەیی بوونە نەتەوە و نیشتمان خۆش ویستنە کە تۆی کورد ناچار دەکات بەزمانی ئەو بدوێیت لەژێر یاساکانی ئەودا بیت یاسایەک کە پڕاوپڕە لە ناپاکی بەرامبەر بە کوردستان و کورد بوونی خۆت ، ئێمەی کورد لە وڵاتەکەی خۆشمان بەزمانی بێگانەکان لەگەڵ بێگانەدا ئەدوێین ئێمە وادەزانین زۆر مرۆڤ دۆستین و لە ئەوروپا مرۆڤ دۆستترین تەنها لایەنی باشەمان هەیە کە ئەم باشەیەش بۆتە هەستی جاشێتی ، ئەڵمانیا لە ساڵی 2015 زیاد لە دوو ملیۆن پەنابەری وەرگرت و هاوردەی وڵاتی خۆیانی کرد باوەشی بۆ کردنەوە ڕێزی گرتن وای دەرخست ڕێز لە مرۆڤ دەگرێت و پەنابەری قەبووڵە بەڵام بۆ ئیش وکار و بەردەستی هاوڵاتی خۆیی هێناون کە ئەویش جۆرێکە لە کۆیلایەتی بە شێوازێکی مۆدێرن ، لە وڵاتێکی بە حیساب پڕ لە یاسا و پڕ لە کامێرەدا نزیکەی دوو سەد کەمپ سوتێنران چەندا پەنابەر مردن چەندنی تر تووشی لێدان و سوکایەتی بوونەوە ئەوەش هەر دەستی حکومەت بوو کە پێی ڕاگەیاندن ئێمە ئەو لانەشمان هەیە نەکەن زیاد بڕۆن نەکەن یەک زەڕڕە هاوڵاتیمان بەکەم بزانن هاورێ یەکی خۆم چۆتە شۆپینگێکەوە بە پێنج زمان داوای کارتی مۆبایلی کردووە وتوویەتی ئەڵمانی داوا نەکەیت ناتدەمێ ئەویش نەیویستووە ، بەڵێ ئەوان بەو شێوە وڵات و زمان و نەریتی خۆیان خۆش دەوێت وڵاتێکی وەک فەڕەنسا یانزە ملیۆن جەزائیری تێدایە گەر وانەبووایە ئێستا ببوویە وڵاتێکی عەرەبی ئێمەش لە کوردستان خۆمان دەچینە وڵاتی بێگانە و خۆشمان کەلتور و زمانە گڵاوەکەیان پەخش دەکەین لە وڵاتەکەمان ، ئەمانە و هەزارانی تر پێویستە ڕێکخراو و میدیاکان باسی بکەن خۆ باس کردنی ئینتمانی نیشتمانی تەنها ئەوە نیە بڵێی کاکە گیان چاوەکەم بە قوربان وڵاتی خۆت خۆش بووێت نەتەوە و کەلتوری خۆت خۆش بووێت وەرە گرتە ڤیدۆ پیشان بدە بەڵگە کۆکەوە کاتێ کورد لە کەمپێک دەژی جێی وڵاخیش نیە کاتێک سەعاتێک بەس لەسەرەی ناندایە ، بۆ لە کوردستان دوکانێک دوو دەقە درەنگ خواردنەکەت بداتێ ڕادەوەستیت ؟ لەوێ دەچێتە دائیرەکان هەزار شوێنت پێ دەکەن تەنها بۆ هیلاککردن چەندان سەعات دەتوەستێنن دەیانەوێت بڵێن تۆ ئەوەی کە ئێمە هەڵتدەسوڕێنین تۆ هیچ نیت هیچکات خۆت بەشت نەزانی لەبەرامبەرمان بەوشێوەش هێشتا سەدان کورد جاشێتی خۆیان هەر دەکەن و دژی وڵات و نەتەوەی خۆیانن .