Share on facebook
متمانە بە خۆبوون سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانە
شەممە, 06 کانونی دووەم 2018 07:26

متمانە بە خۆبوون سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانە
بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی چاڵاكی وەرزش و هونەرماستەر لە كارگێری پەروەردەیی


نووسەر و ڕەخنەگر و شاعیری بەریتانی سموئیل جونسون دەلێ" متمانە بە خۆبوون یەكەمین پێداویستی  ئیشەگەورەكانە"

واتە هەر كات بمانەوێت كارێكی گەورە  ئەنجام بدەین سەرەتا دەبێ بڕوا و متمانەی تەواومان بەخۆمان هەبێت، گەر تاقیكردنەوە بە نموونە وەربگرین گومانی تێدانییە تاقیكردنەوەكان هەردەم بۆ ژمارەیەكی زۆر لە قوتابیان بۆتە مایەی دوو دڵی و ڕاڕایی و بێزاری و ترسی زۆر ، هەندێ  جار وا كاریان  لێدەكات خەونی بەترس ببینن و لە خەو  وا دەزانن دوا كەوتوون بۆ تاقیكردنەوەكان و لە بیر چوونەوە و دڵتەنگی و خواردن و نەخواردن و شتی تر.
پێویستە سەرەتا قوتابی ئەوپەری متمانە و بڕوای بە خۆی هەبێت و هەرگیز نەترسێ و لە وانەكان  بگات و باشی خوێندبێ و هەندێ كار هەیە پێویستە پێش تاقیكردنەوەكان تا كۆتاییان دێت جێ بەجێ یان بكات، وەكو كات دابەشكردن و هەبوونی خشتەی خوێندن تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت بە گشتی بەلاوە بنرێت قوتابی بە لایانەوە نەچێ زوو نووستن و بەیانیان زوو لە خەو هەستان هەندێ جوولەی وەرزشی كەم و هەرگیز نابێ بە برسیەتی بچیتە تاقیكردنەوەكان بەڵكو خواردن یان شیرینی بخوات و لە پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان زۆر گفت وگۆ لەگەڵ قوتابیان نەكات و هەوڵ نەدان بە كاتێكی كورت پێداچوونەوە بە هەموو بابەتەكان بكاتەوە، بەڵكو پیشوویەك و هێمنی پێویستە بۆ قوتابی پێش تاقیكردنەوەكان دەستی پێ بكات كە چووە ژووری تاقیكردنەوە ئەوپەری متمانەی بە خۆی هەبێت كە دادەنیشێ ئاسوودە بێت و ڕاڕا نەبێت هەرگیز نەترسێت، وا متمانەی بەخۆی هەبێت كە زۆر بە ئاسان سەیری  تاقیكردنەوەكان بكات كە پرسیارەكان دەبینێ هیچ نەشلە ژێ سەرەتا ئەوەی دەزانێ وەڵامی بداتەوە كە دیتی وا قوتابیان دەردەچن و تەواو بوونە بە هیچ شێوەیەك نابێ سەخلەت ببێ پەلە پەڵ بكات خۆ ئەوەی زوو دەردەچێ ناچێ میدالیا وەربگرێ ، بەڵكو وەرگرتنی میدالیا و دەرچوون لەو كاتەدا  تۆ یەكلای دەكەیتەوە كە بە بڕوا بە خۆبوون وەڵامی سەرجەم پرسیارەكان دەدەیتەوە و بە شێنەیی ئینجا دەردەچی ، كە ئەو تاقیكردنەوە تەواو بوو بە هیچ شێوەیەك نابێ بیری لێ بكەینەوە  ئەوە ڕۆیشت بووە ڕابردوو  تاقیكردنەوەی ترت هەیە دەبێ ئەوەیان باشتر بی ئیتر ، وە هەروەها  تا تاقیكردنەوەكان تەواو دەبن بزانە قۆناغێكی هەستیاری قوتابیە بۆ پەڕینەوە لە قۆناغێك بۆ قۆناغی دوای ئەوە ئەوەش بزانە تاكە سوودمەندی پاشە ڕۆژ خودی خۆتی و تۆش نە یەكەم كەسی نە دوا كەسی تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەی ، وە من لێرە كە ئەو دێرە دەنووسم دڵنیام زۆر سەركەوتوو دەبی و متمانەی تەواو پێت هەیە ساڵی تر لە قۆناغی تر خۆت دەبینیتەوە لە هەمان كات دەبیتە مایەی شانازی بۆ كەس وكارت ئەوانیش پێویستە ئەو ماوەیەی تاقیكردنەوەكان زۆر ڕەچاوی تۆ بكەن لە هەموو ڕوویەكەوە بە تایبەتی خێزانەكان سەردان و سەردانی كردن و دەرچوون ڕابگرن  تا منداڵەكانیان لە تاقیكردنەوەكان تەواو دەبن گەر گیروگرفت و كێشەش هەبێا دوای بخەن و بەلاوەی بنێن خۆی هەموو مالێك كاتی تاقیكردنەوەكان گەر قوتابیان هەبێت ژینگەی ماڵ گۆڕانكاری بە سەردادێت هەموویان دڵیان لای منداڵەكانیانە و چاودێری دەكەن و حەز دەكەن هەموو شتی بۆ فەراهەم بكەن و تەنها منداڵەكانیان بخوێنێ ، بێگومان هیواو ئاواتی هەموو خێزانێك دەرچوونی منداڵەكانیانە.
دەمەوێ بە كورتی ئاماژە بە ڕۆلی مامۆستا و قوتابخانە بدەم هەرگیز مامۆستا لە هەوڵی ئەوە دا نەبێت گرانترین و قورسترین پرسیار بۆ قوتابیەكانی بهێنێتەوە  لە بیری نەچێ بەرهەمی مامۆستا قوتابیەكانیەتی، مامۆستای بەرێز وا تەماشای تاقیكردنەوەكان مەكە كە تاكە پێوەری دەرچوونی قوتابی بێت ، بەڵكو بە درێژایی ساڵ  بە هەموو ووردەكارییەكانیەوە پێوەری دەرچوونە، بەڵام لە تاقیكردنەوەكان هەوڵ بدرێ پرسیاری ڕوون و تێگەیشتوو بۆ قواتبی بهێنرێتەوە ئەوەی گرنگە كەشێكی لە بارو ڕەخساو بۆ قوتابی درووست بكرێ هەموویان وەكو یەك هەرگیز مامۆستای بەرێز لە كاتی تاقیكردنەوەكان تەوفەكردن و چاك و چۆنی و چوونە لای هەندێ قوتابی و قسە لەگەڵ كردنی هەندێكیان لە بەرچاوی ئەوانی تر هەلەیە نابێ بكرێ ، بەڵكو كاتی تاقیكردنەوەكان  گەر منداڵەكەت لە هۆڵەكە بوو ئەوانی تر نەزانن تۆ ڕەچاوی دەكەی بەڵكو هەموویان قوتابین ، وە دڵنیام مامۆستایانی بەرێز شارەزاو و خاوەن ئەزموون و ویژدانن متمانە و بڕوا زیاتر دەبەخشنەوە خودی قوتابیەكان دووردەكەنەوە لە خۆ تووڕەكردن و قیژاندن و هاوار بە سەر كردن كە بێگومان شلە ژایی و ترساندن بە سەر كۆی قوتابیەكان درووست دەكات و ئەوەی دەیزانن لە بیریان دەچێتەوە ، بەڵكو پێویستە بە زمانی شیرین و پەروەردەیی ڕەفتاریان لەگەڵ بكرێ و پێداویستیەكانیان بۆ فەراهەم بكرێ و ئەوپەری ئاسوودە بن لە هۆڵی تاقیكردنەوەكان، چونكە ئەو تاقیكردنەوانە چارەنووسییە بۆ قوتابیەكان ، بەڵام بۆ مامۆستایان بەرێ كردنی چەند كاتژمێرێكە  بۆقوتابیان پەڕینەوەی سالێكە بۆ خێزانەكانیش هیوا و خۆزگەیانە لە بیرمان نەچێت هەموومان قوتابی بووین.