Share on facebook
بەشدار بووان بڕوانامەیان پێ بەخشرا
شەممە, 06 کانونی دووەم 2018 08:03

 

بەشدار بووان بڕوانامەیان پێ بەخشرا

زاری كرمانجی- هەریر: رۆژی پێنج شەمەی رابردوو لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەریر، بڕوانامە بەسەر بەشدار بووانی خولی فێربوونی رۆژنامەوانی دابەشكرا.
محەمەد ئامۆكەیی، بەرپرسی رێكخراوی سەراورد، بە زاری كرمانجی گووت " لەسەر داوای فێرخوازانی بواری راگەیاندن دوو خولی فێر بوونی رۆژنامەوانیمان كردەوە، هەر خولێك بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، 55 گەنج بە هەر دوو رەگەزەوە بەشدار بوون و سوودمەند بوون".
زیاتر گووتی " لە خولەكە سێ وانە دەوترانەوە، كە بریتی بوون لە هەواڵ، راپۆڕت و دیمانە، وانەكانیش لە لایەن راگەیاندنكار اسماعیل ابراهیم، بەڕێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی شی دەكرانەوە".
هەروەها گووتیشی " لە مەراسیمێكی شایستە بروانامەی بەسەر بەشدار بووانی خولەكە دابەش كرا".