Share on facebook
بەرپرسی ئیداری قەزای سۆران بۆ پەرلەمانی عێراق كاندیدە
شەممە, 10 شوبات 2018 17:21

سوبحان شكۆ- سۆران

لایەنە سیاسیەكان كاندیدەكانی خۆیان دیاری دەكەن و زاری كرمانجی زانیویەتی یەكێك لە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای سۆران، قائێمقامی شارەكەیە، بۆ پشتراستكردنەوەی ئەم هەواڵە زاری كرمانجی پەیوەندی بە خانەوادەی كرمانج عزەت دەرگەڵەیی، قائێمقامی ئێستای قەزای سۆران كرد.

لەم بارەیەوە بەختیار عزەت دەرگەڵەیی، چاودێری سیاسی لە ئەمریكا و برای كرمانج عزەت بە زاری كرمانجی گووت:" ئەم هەواڵە پشتراست دەكەمەوە، ناوبراو كاندید كراوە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلمەمانی عێراق".

دەرگەڵەیی باس لە گرنگی بوونی كەسایەتی بەهێزی كورد دەكات لەنێو پەرلەمانی عێراق:" تا هەرێمی كوردستان بەشێك بێت لە عێراق ئەبێ‌ كەسایەتی بەهێز و دڵسۆز لە نێو پەرلەمانی عێراق هەبێت لە بری ئەوەی داوای برینی شایستە داراییەكان و كۆی مافەكانی تری  گەل بكەن داوای دانوجێبەجێ‌ كردنی مافی گەلی كورد بكەن و بەرگری لە مافەكانیان بكەن".

بةختيار زياتر گوتیشی:" بۆ هەڵبژاردنی  ئەمجارەیان لە بەغدا پێویستە كورد دەنگێكی زۆر بهێنێت و ئەندامی زۆر بەهێزمان هەبێت لە نێو پەرلەمان، تا شەڕ لە پێناو هەموو بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بكەن بەتایبەتی بۆ شەڕی سیاسی كارەكتەری بەهێزمان پێویستە".