Share on facebook
داهاتی سێ‌ رۆژی رابردووی شوێنەگەشتیاریه‌كانی رواندز سەدان ملیۆن دینار بووە
شەممە, 10 شوبات 2018 20:18

سوبحان شكۆ- رواندز

زاری كرمانجی ئاماری سێ‌(3) رۆژی گەشتیارانی رواندز لەسەر گووتەی بەرپرسێكی شارەكە دەخاتە روو.

چیا محەممەد حەسەن، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە چەند ڕۆژەی ڕابردوو(پێنج شەممە، هەینی، شەممە) ڕێژەی هاتنی گەشتیاران نزیكەی دە(10)هەزار گەشتیار بووە  واتە بۆ هەر رۆژێك بە نزیكەیی سێ‌ هەزار و پێنچ سەد(3500) كەس سەردانی شوێنە گەشتیاریەكانیان كردووە، بەشی زۆری ئەم گەشتیارانە لە(قوتابیانی زانكۆ، گرووپە گەشتیاریەكانی باشوور و ناوەراستی عێراق) پێكهاتبوون".

ئاشكراشی كرد:" رێژەی هەرە زۆری گەشتیاران سەردانی شوێنەگەشتیاریەكانی( بێخاڵ، چیای كوڕەك، پانكی گەشتیاری)یان كردووە، تێكڕای داهاتی ئەو چەند ڕۆژەی شوێنە گەشتیاریەكان بە نزیكەیی 300(سێ‌ سەد) ملیۆن دیناری عێراقی بووە".