Share on facebook
زاری كرمانجی ناوی كاندیدەكانی لقی10ی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 16:24

سوبحان شكۆ- سۆران

زاری كرمانجی وەك تاكە دەزگای راگەیاندن لە دەڤەری سۆران ناوی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری لقی10ی حزبەكە ئاشكرا دەكات.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە مەكتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ زاری كرمانجی گوتی:" ژمارەی  كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری لقی10 بریتین لە شەش(6) كاندید".

ئەم سەرچاوەیە ناوی كاندیدەكان ئاشكرا دەكات و دەڵێت:" كاندیدەكان بریتین لە(د.عەرەفات كەرەم ستوونی، كرمانج عزەت سلێمان، حمەدەمین پندرۆیی، د.ئەبووبەكر باڵەكی، ھەدار بارزانی، جوان عەبدوڵا".

ئەمە  لەكاتێك دایە لایەنەكانی دی هێشتا كاندیدەكانیان لە ناوچەكە دیاری نەكردووە و بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەكگرتووش پێشتر رایگەیاندبوو تا 15ی مانگ كاندیدەكانیان دیاری دەكەن.