Share on facebook
ڕەشنووسی ماتەمی ناو ڕۆژەکان کەوتە بەردەستی خوێنەران
یەک شەممە, 11 شوبات 2018 17:12

سوبحان شکۆ- سۆران

کۆمەڵە چیرۆکی(ڕەشنووسی ماتەمی ناو رۆژەکان)لە نووسینی(گۆران سەمەد)ە، چاپکرا.

گۆران سەمەد، نووسەر و رۆژنامەنووس، لەبارەی پەرتووکەکەیەوە گووتی:" لە ١٠(دە) چیرۆکی ئازاد پێکهاتووە، باسکراوی هەر چیرۆکێک جیاوازە، لەم کومەڵە چیرۆکە مەبەستم بوو وەکوو خۆم و تایبەت مژارەکان بگێرمەوە، واتا بە جۆرێک بێت گۆران بیانگێڕێتەوە و بۆنی هيچ کەسی تری لێ نەکرێت".

ھێما نەبی، دوای خوێندەوەی ئەم کۆمەڵە چیرۆکە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک، لە بارەیەوە نووسیوویەتی: "لەم ڕۆژگارە نەگریسەدا، لەسەرووبەندی بێتامبوونی نووسین ، کتێبێک بەمانا جوانەکەی ئەدەب چیرۆکمان بۆ مانفێست دەکات. دەکرێت بڵێین یەکێکە لەو کتێبانەی شایەن بەخوێندنەوەو تێڕامانە لێی. بەشبەحاڵی خۆم دەمێکە بەر چیرۆکی پڕ چێژ و بەها نەکەوتبووم. دەتوانم بە پەنجەی دەست ئاماژە بەو چیرۆکنووسە جواننووسانە بکەم کە خاوەن زمان و تەکنیک و ئایدیاو داڕشتنی تایبەت بەخۆیانن. لەگەڵ خوێندنەوەی کۆمەڵە چیرۆکی  "ڕەشنووسی ماتەمی ناو ڕۆژەکان" ی "گۆران سەمەد" خۆم لەبەردەم تێفکرینێکدا دۆزییەوە".