Share on facebook
ڕێبوار کەریم: شتێک بەناوی کورد نەماوە
دووشەممە, 12 شوبات 2018 18:15

سوبحان شکۆ- سۆران


زاری کرمانجی بۆ دووا پێشھات و لێکەوتە سیاسییەکانی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسێکی دیاری کوردستان دەدووێنێ.


ڕێبوار کەریم وەلی، سەبارەت بە چاوەڕوانی ھەرێم بۆ ناردنی مووچە لەلایەن عەبادی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ زاری کرمانجی گووتی:" ھێندەی بۆی دەچم چاوەڕوانی لە عەبادی کات بەفیڕۆدانە و ئاسۆیەکی گەش نابیندرێ. پێشبینی دەکەم ئەم هەڵبژاردنە عێراق دابەش دەکات، چونکە ئەنجام هەرچییەک بێت پێکهێنانی حکومەت زۆر زەحمەت دەبێ".


کەریمی لەھەمبەر خۆئامادەکردنی کورد بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق و پێک ھێنانی یەک لیستی لەنێوان چەند حزبێک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەمەکرد:"شتێک بەناوی کوردەوە نەماوە ئەوەی ماوە حزبەکانن. جارێ زووە پێشبینی پێکھێنانی یەک لیستی لەنێوان چەند حزبێکی ھەرێم بکەین بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە حزبەکان چاویان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بەغدایە، لێکەوتەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وادەکات لایەنە سیاسییەکانی کورد خوێنەوەی تەواو جیاوازیان ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".