Share on facebook
زانست بەردی بناغەی پێگەیشتن و پێشكەوتنە
سێ شەممە, 13 شوبات 2018 08:23


رسول كمال مەجید


زانست بەردی بناغەی پێگەیشتن و پێشكەوتنە لە ژیانی مرۆڤایەتی دا،گەر زانست نەبوایە پێشكەوتن نەدوو ، هۆكاری ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی كە لە تەكنەلۆژیاوە بەدەست هات لە بوارە جیاوازەكان پێشكەوتنی زانستە،بەلام لە راستیدا ئەوەی كە ناكرێت ئینكاری تێدا بكەین داهاتوو گەروتر و سەرسورهێنەرترە ، هەر كاتێ مرۆڤ دەگاتە ئامێرە پێشكەوتنەكان،داهاتوو هەر بە سڕكراوی دەمێنێتەوە،بۆیە بیركردنەوەی مرۆڤ ناوەستێت لە كاركردندا،وە بیركردنەوەكانی رابردووی كە هەر وەك خەیاڵ وابوون ئەمرۆ بوون بە راستی ، لە هەمان كاتدا بیركردنەوەكانی ئێستای كە هەر وەكو خەیاڵ وان بەیانی ئەوانیش دەبن بە راستی ، لە راستی دا ئەوەی مرۆڤەكان پێویستیان پێیە بۆ بەردەوامی و سەركەوتن بە تەنها بەردەوام بوونە بۆ داواكاری زانست و هەوڵدانە بە شێوەیەكی باش ، ئەوەی كە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكات و ئامانجەكان بەدیدەهێنێت زانستە ، زانست و زانایان كاریگەری گەورە و گرنگیان هەیە زانست زۆر دەبێ و گەورە دەبێ و گەشە دەكات بە ماندوبونی زانا گەورەكان ، زانایان لە سەر بنەمای تاك یان كۆمەڵ نەدەگەیشتنە ئەو قۆناغەی كە پێی گەیشتوون ئەگەر نەهاتبا ئەو زانیارە یەك لە دوا یەكانەی كە بە كارێكی گەورە گەیشت بە توانای مرۆڤەكان ،لێرەوە هەر مرۆڤێك حەز و خولای ئەوەی هەیە كە باس لەو بواریەی كە نەتوانێ زانست لە زانایان جودا بكاتەوە ،بە دیار خستنی چەند خالێك گرنگ : كە بە بناغەی سەركەوتن دادەنرێت ، هەر بۆیە سەرجەم نەتەوە و كۆمەڵگا حەز و خولای بەردەوامی و نەوەستان لە پێشكەوتنەكانی زانست و زانیاریەكانیان وە وازهێنان لە شتە جیاوازەكان لە سەرجەم بوارەكانی زانست و زانیارییەكان . زانست ئامرازێكە كە مرۆڤایەتی دەگەیەنێ بە ژیانێكی باشتر  بە تایبەت لە رووی تەندروستی  ،بە زانست مرۆڤ دەتوانێ تێكرای مردوەكان كەم كاتەوە لە رێگای وەستان لە بەردەم هۆكارەكانی توش بوونی مرۆڤەكان بە نەخۆشیە جیاوازەكانەوە .لە دەركەوتووترین و گرنگترین كار كە مرۆڤ دەتوانێ خۆشیەكان و لەزەتی ژیانی پێ زیاد بكات بە تایبەت لە روانگەی ئامرازەكانی خۆشی جیاواز ئەوانەی كە سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگا پێی گەیشتوون ، زانستە عەرەبانەی ئابووری لێ دەخورێت لەم سەردەمەدا ، ئەگەر زانست نەبوایە ئابووری هەرەسی دێنا لە ئێستادا ، هەر زانستە وای لە كارگە جیاوازەكان كردووە كەوا ئەو بەرهەمە جیاوازانە بەرهەم بێنن هەتا وەكو ئەوانەی كە پێویستیشیان پێ نەبێت بەلام پێداویستی وا لە مێَشكیان دادەنێن لە پێناو كرینیان ،ئەوەیە هۆكارەكانی پێشكەوتنەكانی كۆمپانیا گەورەكانە ،كە بەبەردەوام بەرهەم هێنەرن ، دەزانن چۆن بەرهەمەكانیان دەفرۆشن ، زانایان وای دەبینن كەوا لە رەگەزە هەر گرنگەكان پێداچونەوەیە بە پێشكەوتنەكان ،سەركەوتن بە سەر بۆچونە جیاوازەكان ئەكرێ زانایان بە یارمەتی زانستەكەیان بتوانن هێلكی پێویست بكێشن بۆ پێشكەوتنی نەتەوەكەیان و پێشكەوتنیان ، لێرەوە پێویستە ئەو بڵێین كەوا كۆمەڵگا پێشكەوتووەكان ئەوان پارێزگاری دەكەن لە سەر زاناكانیان و و رێگریان لێ دەكەن لەوەی كە كۆچ بكەن و بۆ شوێنانی تر و خزمەتی نەتەوەكانی تر بكەن زانایان بە زانستەكانیانەوە بناغەی بەدەست هاتووی چاكین ، ئەوان دەتوانن پارێزگاری بكەن لە زانست و رۆشەنبیری و كەلتور بۆ نەوەكانی داهاتومان بۆ ئەوەی سودی لێوە ببینن و لە سەری بنیت بنرێن .