Share on facebook
یانەی سۆران و هەڵۆ سەرکەوتنیان تۆمار کرد
سێ شەممە, 13 شوبات 2018 08:49



سۆران بە تاکە گۆڵی یاریزان کۆڤان نزمی لە خولەکی 90 توانی شکەست بە یانەی کۆی بهێنێت.
یانەی سۆران لە شاری کۆیە رووووبەرووی یانەی کۆی بوەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بە دەست هێناو توانی سێ خاڵ لە خاوەن ماڵ یانەی کۆیە وەر بگریت و بخاتە سەر خاڵەکانی خۆی.
یانەی هەڵۆش لە یاریگای خۆی تامی یەکەم بردنەوەی چێشت و شەکەستی بە یانەی گارەی میوان هێنا.
یارییەکە لە کەش و هەوایەکی ساردو باراناوی و ئاو و لیتاو بەرێوە چوو.
لە خولەکی 44 لە گێمی یەکەم یاریزان ئایاد حەیدەر یانەی هەڵۆی بە گۆڵێک پێشخست، یاریزانانی یانەی گارە لە گێمی دووەم نەیانتوانی ئەنجامی یاری بگۆرن و یارییەکە بە تاکە گۆڵێک بۆ بەرژەوەندی یانەی هەڵۆ بە کۆتا هات و یەکەم بردنەوەشی لەخولەکە تۆمار کرد.