Share on facebook
هەولێر پنتی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و عێراق
سێ شەممە, 13 شوبات 2018 14:44


تارا شوان،
به رپرسی ئه نستتیوتی ئابووری ئه مریكی- كوردی

ئەمڕۆ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوەیت دەستیپێکرد وابریارە بۆماوە ٣ رۆژ بەردەوام بێت. له كونگره كه دا باس لە ئاوەدانکردنەوەی هەموو شارەکانی عێراق بەتایبەتی موسڵ دەکرێت.

بەپێێ وتەی بەشداربوانی کۆنگرەکە بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق پێویستی بە ٨٨ ملیار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی ئاوەدان بکرێتە و دیزاینی شارەکان بەشێوازی نوێ دابرێژرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا، قوسەی عەبدولفەتاح بەڕێوەبەری وەزارەتی پلاندانانی عێراق وتی، وڵاتەکەی داوا دەکات ٢٢ ملیار دۆلار بەشێوەیەکی بەپەلە بۆ وڵاتەکە دابینبکرێت، جگە لەوەش لە داهاتوودا ٦٦ ملیاری دیکەی دەوێت تاوەکو عێراقی پێ ئاوەدان بکرێتەوە.

حکومەتی عڕاق پلانی داناوە بۆ ئەوەی لەماوەی ئەو سێ رۆژەدابتوانێت ١٠٠ ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق کۆبوکاتەوە و بتوانێت هەموو کاڵا ئابوریەکان لە وڵاتدا کۆ بکاتەوە.

 

به شیكی کۆنگرەکە بۆ گەشەپێدانی بواری وەبەرهێنانە لە عێراقدا و  لەکۆی ٢١٢ پڕۆژەی وەبەرهێنان، ٨٠ پڕۆژەی بۆ هەرێمی کوردستانە و پارێزگارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن.

کۆنگرەکە بە بەشداری هەریەکە لە کوەیت و عێراق و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەری زیاتر لە دەیان وڵات و رێکخراوە خیر خوازیكان.

*هەولێر و ئاوەدانکردنەوەی عێراق

هەولێر ناوەندێکی ستراتیژی ئابوری گەورەیە بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی عێراق و سوریا کە بوەتە قوربانی شەری دەستی تیرۆر.

 

ناوەندەکانی ئابوری جیهان زۆر گرنگی بەهەولێر دەدەن بۆ ئاوەدانکدرنەوەی سوریا و عێراق چونکە هەولێر پنتی گەیشتنی هەردوو وڵاتە و هەموو ئامادەسازی و ئاسانکاریەک بۆی لەهەولێرەوە دەکرێت بۆ تەواوی سەرمایەدارەکانی جیهان کە بەرهەمەکانیان لە عێراق و سوریا ساخ بکەنەوە.

تاکەرێگەی سەلامەت و مۆدێرن و پێگەیشت و بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق و شاری موسڵ هەولێرە چونکە رێگای وشکانی و رێگای ئاسمانی نێوان هەولێر و وڵاتانی دراوسێ و موسڵ  زۆر باشن  لەروی سەلامەتی و کوالیتیەوە بەبەراورد بە شارەکانی دیکەی عێراق.