Share on facebook
مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابەش دەكرێت
سێ شەممە, 06 ئازار 2018 13:35

دانان شێروانی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی راگه‌یاند.
به‌ گوێره‌ی خشته‌كه‌، رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە 7 و 8ی ئازاری 2018، مووچەی خانەنشینی سەربازی دابەشدەکرێت.
هەروەها رۆژانی دووشەممە و سێشەممە 12 و 13ی ئازاری 2018، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.
جێی ئاماژه‌یه‌، مووچه‌ی ئه‌مجاره‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی، تایبه‌ته‌ مانگی ئازاری ساڵی رابردوو.