Share on facebook
پشتیوان سادق: پێش نەورۆز مووچەی وەزارەتی پەروەردە خەرجدەکرێت
پێنج شەممە, 08 ئازار 2018 10:50


دانان شێروانی
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەڵێنیان لە وەزیری دارایی وەرگرتووە پێش نەورۆز مووچەی وەزارەتی پەروەردە خەرجبکرێت.
وەزیری پەروەردە گوتی "چەند رۆژێک پێش ئێستا و دوێنێش جەختم لە وەزیری دارایی کردەوە، بەڵێنی ئەوەی پێداین پێش نەورۆز مووچەی مامۆستایان بدرێت. لە هەمانکاتیشدا حکومەتی عێراق ئەو بەڵێنەی داوە، هەرچەندە بەداخەوە حکومەتی عێراق موماتەڵە و موراوەغەیەکی زۆر دەکات".
سەرچاوە رووداوە