Share on facebook
باخچەی منداڵانی ئازادی ئاهەنگێكی بۆ منداڵان سازكرد
هەینی, 09 ئازار 2018 11:44


ZKW: بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیارو مامۆستایانی باخچەی ئازادی ناحكومی، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی فوڕات بۆ ئاشتی جیهانی، لەهۆڵی بۆنەكانی سۆران، ئاهەنگێكی خنجیلانەیان بۆ منداڵانی باخچەكەی سازكرد.


عائیشە عەبدولڵا، سەرۆكی رێكخراوی فۆرات بۆ ئاشتی جیهانی، بە زاری كرمانجی راگەیاند "دوێنێ‌ پێنج شەممە 8/3/2018 لەرۆژی جیهانی ئافرەتان و بۆ بەرز راگرتنی ر?ژی جلی كوردی، لەهۆڵی بۆنەكانی سۆران، بە هەماهەنگی لەگەڵ باخچەی منداڵانی ئازادی ناحكومی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە میوانان و سەرپەرشتیارو مامۆستایانی باخچەی ئازادی ناحكومی و ئەندامانی رێكخراوەكەمان هەستان بە ئەنجامدانی ئاهەنگێك بۆ منداڵانی باخچەی ئازادی".
گووتیشی "لەو ئاهەنگەدا چەندین بڕگەی موزیك و گۆرانی پێشكەش كران، لەگەڵ نیشاندانی چەند چالاكییەك و خەڵات كردنی منداڵە چاوگەشەكان، دەستخۆشیش لەو بەڕیزانە دەكەین كە هاوكار و دیاریان بۆ دابین كردووین  بۆ منداڵە چاوگەشەكان.