Share on facebook
كۆمەڵگا پێویستی بە دروست كردنی كەسایەتی پتەوە ، نەوەك پتەوی كۆشك و تەلار
شەممە, 10 ئازار 2018 16:04

رسول كەمال مەجید

خەڵكی صین لە كۆندا دیواری گەورەی ( چین ) یان دروست كرد . بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە هێرشی دووژمنان، بێگومان ئەم دیوارە یەكێكە لە حەوت سەرسورهێنەرەكانی دونیا ، وە لە هەمان كاتدا ، ووڵاتی صین لە كۆندا خاوەن شارستانیەتیێكی مەزن بووە . ئەم دیوارەیان بۆ ئەوە بوو كە خەڵكە كە یان بە هێمنی و ئارامی دوور لە مەترسی و هێرش و داگیركاری بژین ، هەر بۆیە هەڵسان بە دروست كردنی ‌ دیوارێكی پتەو بە چوار دەوری وڵات ، بەو مەبەستەی كەوا كەس نەتوانێت بەسەر ئەو دیوارەدا سەر بكەوێت ، چونكە ئەوان پێیان وابوو دیوارەكە ئەوەندە پتەوە كەس ناتوانێت بەسەریدا سەركەوێت و ئارامیان لێ تێك بدات ، بەڵام بەداخەوە ، لە یەكەم ( 100 ) سەد ساڵی دروست كردنی دیوارەكە (چین ) سێ جار داگیركراوە . وە لە هەر( 3 ) سێ جارەكەدا دووژمن پێویستی بەوە نەبووە بە سەر دیوارە پتەوەكەدا سەر بكەوێت ، چونكە دووژمن زۆر بە ئاسانی لە دەرگاكەوە‌ چووە  ژورەوە ، دەزانن بە چی ؟ بە پێدانی بەرتیل بەو كەسانەی كە لە پێش دەرگایەكە بوون  و پاسەوانی دەرگایەكەیان دەكرد . شارەزایان دەڵێن چینیەكان تەنها بیریان لە دروستكردنی دیوارەكە كرد بووەوە ، ‌ بیریان لە دروستكردنی پاسەوان نەكرد بوو .ئێمەی كوردیش گەر ئاورێك لە ڕابردووی خۆمان بدەینەوە ، بەراوردێكی خۆمان وەكو كورد بكەین لە گەڵ خەڵكی صینی كۆن ، دەبینین لە ڕابردوو تا رادەیەك لە صینەوە نزیك بوون ، چونكە زۆربەی جارەكان دووژمن بە ئاسانی دەستی دەخستە ناو كار و بارەكانمانەوە و جلەوی دەسەڵاتی لە دەست دەردەهێنانین ئەویش بە دەستی پاسەوانانی خۆمان ، بەڵام لە ئێستادا بەداخەوە، ئێستا زۆر لە صینی ئەو كات و رابردووی خۆمان خرابتر بووین لە بیر كردنەوەدا ، دوای ئەو هەموو سەدەیە لە مێژووی هەڵوەشانەوەی شارستانیەتی چین لە ئەنجامی لە بیر چوونی دروستكرنی تەنها كەسایەتی مرۆڤ كەچی ئێمە بیرمان نەك تەنها لە دروست كردنی كەسایەتی مرۆڤ نەكردەوە وەكو صین  بەلكو ئێمە بیرمان لە  قسەیەش نەكردەوە كە دەڵێت :- ( ئەگەر دەتەوێ شارستانیەتێك یا خود كۆمەڵگایەك لێك هەڵبوەشێنیەوە سێ رێگا بگرە بەر .

یەكەم : تێكدانی خێزان كە لە ناویدا كەسایەتی مرۆڤ دروست دەكرێ .

دووەم : تێكدانی سیستەمی پەروەردە و خوێندن وسوكایەتی كردن و شكاندنی ‌ شكۆی مامۆستا .

سێیەم : سووكایەتی كردن و بێرێزی كردن بە زانا و رۆشەنبیرەكانی كۆمەڵگا . ‌

بەداخەوە ئێمەی كورد‌ لە ئێستا و لە دوای ئەو هەموو مێژووە پڕ لە كارەسسات و دوور و درێژە ،تەنها بیرمان لە دروست كردنی كۆشك و باڵەخانەی گەورە گەورە و پتە ، و لێدانی بیرە نەوتی یەكجار زۆر ، و بە هەدەر دانی سامان و داهاتی ووڵات ، و تەخشان و پەخشان كردنی ئەو هەموو سەروەت و سامانە ، بۆ خۆ هەڵكێشان بە ئۆتۆمبێلە پڕ بەهاكان بە سەر یەكترەوە .  لە بیر چوونەوەی رابردوو ، و ئەو ئامانجە گەورەیەی كە دونیایەك رووباری خوێنی لە پێناو راژاوە ، بۆ ئەوەی  نەتەوەكەمان بە هێمنی و ئارامی لە ووڵاتی خۆیدا بژیت . بەڵام كۆتایی ئەمانە چی‌ بوو ؟ بێگومان چارە نووسی،  مافی چارەنووس و ریفراندۆم و كۆمەڵگا بوو. بەم شێوەی هەموومان بینیمان . بەڵام دیسانیش بێئومد بوون كارەساتترە . گەر بمانەوەێ وەكو نموونەی صین و ئەوانی تر بكەین ، با دووبارە خۆمان لە ئێستادا بەراورد لە گەڵ ئەو هەستانەوەی صینی ئەو كات بكەین ، بزانین  چۆن هەستاوە ، بێگومان بە راست كردنەوەی هەڵەكانی رابردووی . دەبا ئێمەیش هەوڵ بدەین هەڵەكانی رابردوومان دەست نیشان بكەین و پەنجە لە سەر هەڵەكانمان دابنێین ،‌ ئێمە لە ئێستادا هەڵوەشاینەوە ، بۆ ئەوەی هەڵسینەوە، پێویستمان بەوەیە لە خۆمان بپرسین و بڵین، باشە گەردایك ئەرك و ماندوبوونی لە توانای خۆی زیاتر بوو نەی توانی بە پیشەی خۆی هەلسێ ، و مامۆستای دلسۆزی و شكۆی نەما ، و‌ زانا و ملا و رۆشەنبیران بە سوك تەماشا كران و گوێرایەلیان نەبووین ،ئەو كات كێ دێت نەوەكانمان پەروەردە بكات ، و كەسایەتی تەندروست دروست بكات ؟ هەر بۆیە پێویستە گرنگی بە  بە سێ شت بدەین‌ ئەوانیش

یەكەم : گرنگی دان بە رۆلی دایك لە ناو خێزان .

بێگومان دروست كردنی كەسایەتی مرۆڤ وەكو سەرجەم دەرونناسەكان ئاماژە بە گرنگی پینج ساڵی یەكەم ژیانی منداڵ دەدەن و بە قۆناغێكی ناسك و ترسناكی لە قەڵەم دەدن، لە ئەو خولەی تەمەنە لە ژیانی منداڵ كەسایەتی منداڵی تێدا بنیات دەنرێت. وە دەرئەنجامی توێژینەوەكانی (فرۆید، رۆسو ...) و چەندەها فەیلەسوفی تر ، ئەوە دەسەلمینن كە: پەیوەندی كۆمەڵایەتی و مرۆڤانەی نێوان دایك و منداڵ زۆر گرنگە بۆ كەسایەتی منداڵ، ئەگەر منداڵ لە سۆز و خۆشەویستی باوەشی دایك بی بەش بكرێت، ئەوا ئەو كاتە دەكەوێتە سەر كەسایەتی ناتەندروست .

دووەم : گرنگی دان بە سیستەمی پەروەردە و خوێندن و بەرز راگرتنی شكۆی مامۆستا  .

بە زانست و زانیاری كۆمەڵگا بنیات دەنرێت ، بۆ ئەوەی تاكێكی خاوەن كەسایەتی تەندروست  دروست بكەی ، پێویستت بەوە هەیە ، بە چاوێكی گەورە بڕوانیە مامۆستا ، و رێز حورمەتی زۆری لێ بگرێت ، چونكە هەر كۆمەڵگایەك گەر بە سووكەوە روانیە پیشەی مامۆستا " و رێز و حورمەتی نەگیرا ، ئەوا ئەو كۆمەڵگایە لە رووخان خرابتری بە سەر دێت ، مامۆستا سەرچاوەی ، ژیانە لە نێو نەتەوەدا وە هەروەها زانست چاوی ئەم ژیانەیە ، خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت  (( شهد الله أنه لا اله الا هو والملائكە وأولو العلم)) . مامۆستا باوكی روحەكانە ، خواردن و خۆراكی پێدەبەخشێ ، هەر بۆیە دەبێ رێزی لێ بگیرێ و بواری بۆ برەخسێنرێ، بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە سەرچاوەی ژیان ،لە پێناو زانست و زانیاری دا، پێغەمبەری خوا ( د . خ ) دەفەرموێت - معلم اڵامم الحكم –

سێیەم : ‌ گەرانەوەی شكۆ و رێز و گەورەیی  زانا ومەلا و رۆشەنبیرانی كۆمەڵگا .

زانایان و رۆشەنبیران رەمزی كۆمەڵگان ، بۆیە پێیویستە رێز و بەهایان بە گرنگ تەماشا بكرێ ، چونكە هەر كۆمەڵگایەك گەر رێزی لە زانایان و رۆشەنبیران نەگرت ،ئەوا ئەنجامەكەی لە ناوچوونە . زانا ئەو كەسەیە كە چاكە ئەناسێ ، و بە دوای دەكەوێ ، وە خراپە ئەناسێ و لێی دوور دەكەوێتەوە ، وە هەروەها رۆشەنبیر ئەو كەسەیە كە خۆی و‌ خەلكی بناسێ و شتیش بناسێ ، و هەوەها پەیوەندیەكان و هەلسوكەوتی باش لە گەڵ ئەو كەسانە دەبەستێ كە پێویستن بۆ ژیان )  نەمانی رۆلی دایك و مامۆستا وزانا و رۆشەنبیر وەكو ژێر ئاو بوونی كەشتی وایە كە هەموو شتەكان لە گەڵی ژێرئاو دەكەون  .

New layer...