Share on facebook
هەڵمەتێكی پاك كردنەوە لە رواندز بەرێوەچوو
یەک شەممە, 11 ئازار 2018 20:02

سوبحان شكۆ- رواندز

ئەمرۆ یەك شەممە 11ی 3ی 2018 بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی لاوان لە هەڵمەتێكدا چەند شوێنێكی شاری پاككردەوە.

چیا محەممەد حەسەن، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بۆ زاری كرمانجی گوتی:" لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاری كۆمپانیای پاپا گروپ و كۆمەڵە گەنجێكی خۆبەخش و رێكخراوی واری ژینگەیی، بۆ زیاتر وشیار كردنەوەی گەنجان تا هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن بەرامبەر بە ژینگە و وا هەڵسوكەوت لەگه‌ڵ ژینگە بكەن كە ماڵی دووەمیانە، هەڵساین بە پاككردنەوەی چەند شوێنێكی شارەكەمان(سەری خەرەند، یاریگای رواندز)".

گوتیشی:"وەك پێشوازییەك بۆ یادەكانی ئادار و نەورۆز چالاكی ترمان لەم چوارچێوەیە ده‌بێت".