Share on facebook
لە سیدەكان خولێكی رۆژنامەوانی كرایەوە
سێ شەممە, 13 ئازار 2018 21:46

سوبحان شكۆ- زاری كرمانجی

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 13ی 3ی 2018 لە ناحیەی سیدەكان خولێكی رۆژنامەوانی بۆ گەنج و لاوانی ناوچەكە كرایەوە.

لەم بارەیەوە موڕشید برادۆستی، بەرپرسی راگەیاندنی رێكخراوی دەڤەری برادۆست بۆ گەشت و گوزار بە زاری كرمانجی راگەیاند:"رێكخراوەكەمان بە هەماهەنگی دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن خولێكی رۆژنامەوانییان لە ناحیەی سیدەكان كردەوە، خولەكە لە لایەن ئیسماعیل ئیبراهیم سكرتێری نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان ده‌وترێته‌وه‌".

گوتیشی:"خولەكە سێ رۆژ دەخایەنێت، لەم ماوەیەدا چۆنیەتی ئامادەكردنی هەواڵ و داڕشتنی ڕاپۆرت و ئەنجامدانی دیمانە بۆ بەشدار بووانی خول دەوترێنەوە".

جێگەی ئاماژەیە، زیاتر لە 50 گەنجی سیدەكان بە هەردوو رەگەزەوە بەشداری خولی رۆژنامەوانییان كردوە.