نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شاندێكی هه‌ده‌په ده‌كات |
شەممە, 07 نیسان 2018 20:43 |

ئامادەكردن شێروانی لە دیداری نێوان سه‌رۆوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە)دا، باس لە دۆخی کورد لە تورکیا کرا و هەردوولا گرینگیی چارەکردنی کێشەی کوردیان لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانەوه دووپات کردەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧/٤/٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەندامێتیی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو حزبە لە پەرلەمانی تورکیا، كرد. لە دیدارێکدا پەروین بوڵدان بەناو خۆی و ئەندامانی هه‌ده‌په‌وه بۆ کۆچی ناوادەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برای، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست ئەمە دوایین خەمیان بێت. لای خۆیه‌وه سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوخه‌مییه‌كه‌یان کرد، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە بوڵدان کرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په لە کۆنگرەی ئەم دواییەی حزبه‌كه‌یاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێ‌دا بۆ خواست. له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس لە دۆخی کورد لە تورکیا کرا و هەردوولا گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانەوه دووپات کردەوە. تاووتوکردنی چەند پرسێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌كه بوو.
|