Share on facebook
نرخی حەج ئاشکرا كرا
شەممە, 07 نیسان 2018 20:59

ئامادەكردن شێروانی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نرخی حەجی بازرگانیی ئەمساڵی ئاشکرا کرد.

رۆژی شەممە 7/4/2018، قاسم رەسوڵ، بەڕێوەبەی گشتیی حەج و عومرە لە پریس کۆنفرانسێکدا، حەجی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان، راگەیاند.

قاسم رەسوڵ ئاگاداری هەموو ئەو کەسانەی کردەوە، کە دەیانەوێ بەشێوەی بازرگانی حەج بکەن، لە رۆژانی یەکشەممە 8/4/2018 و دووشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ناوچەکانیان بکەن و خۆیان ناونووس بکەن.

هەروەک بەڕێوەبەی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند، نرخی چوونی هەر کەسێک بۆ حەج بەڕێگای حەجی بارزگانی، هەشت هەزار دۆلارە.

هاووڵاتییان، کە بەڕێگای ئاسایی و تیروپشکەوە حەج دەکەن، بڕی چوار هەزار و 100 دۆلاریان لێوەردەگیرێت.