Share on facebook
وادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دیاری ده‌كرێت
شەممە, 07 نیسان 2018 21:09

ئامادەكردن شێروانی
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆ دیاریکردنی رۆژی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەستکاریکردنی یاسای چاکسازی کۆدەبنەوە.
سبەینێ كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ دیاریكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەستكاریكردنی یاسای چاكسازی خانەنشینی ئەنجام دەدرێت.
تەواوی كۆبوونەوەكە لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازییە لەو بڕگە و مادانەی دیاری كراوە كە دەستكاری بكرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت سبەی بڕیار بدرێت لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان.
یاسای چاكسازی لە خانەنشینی لە 24 ماددە پێكهاتووە، پەسەندكردنی مانگانە زیاتر لە 100 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێنێتەوە. بەپێی یاساكە، كەمترین مووچەی خانەنشینان 300 هەزار دینار دەبێ.