Share on facebook
چاودێرێكی سیاسی : لە هەڵبژاردنی داهاتوو پارتی دەنگی زیاد دەكات یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیش دەبنە قوربانی حزبە نوێیەكان
پێنج شەممە, 12 نیسان 2018 12:43

 

موڕشید برادۆستی – سۆران : لە دێدارێكی زاری كرمانجیدا، د . ناسر هەركی چاودێری سیاسی لە باشووری كوردستان، باس لە ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گۆڕانكاری لە دەنگی لایەنە سیاسیەكان دەكات و دەڵێت" ئەو هەڵبژاردنەی داهاتوو هەندێ جیاوازی هەیە لە گەڵ هەلبژاردنەكانی پێشتر، چونكە لیست و حزبی نوێ بەشداری پڕۆسەكەیان كردوە، بەبڕوای من ئەو لیستە تازانە هیچ كاریگەریان لەسەر دەنگی پارتی نابێت بەلكو نەوەی نوێ و  دادپەروەری و دیموكراسی دەنگی گۆڕان و یەكێتی و بەشێك لە ئیسلامیەكان دەبەن .

ئەو چاودێرەی سیاسی، روونی دەكاتەوە" پارتی لە هەڵبژارنی رابردوو زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و گەورەترین كوتلە بوو لە كوردستان دەی توانی بەبێ بەشداری كردنی تەواوی لایەنە سیاسیەكان كابینەی هەشتەمی پێكهێنابا بەڵام پارتی تەنازوولی لەسەر مافی خۆشی كرد بۆ بەشداری كردنی تەواوی لایەنە سیاسیەكان لە حكومەتێكی یەك ریزی بنكە فراواندا، بەڵام حزبەكان بێ وەفا و ناڕاست بوون لەگەڵ پارتی بە تایبەت بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، كشانەوەشیان لە حكومەت مەبەست و ئامانجیان رازی كردنی  دەنگدەر و ئەو شوێنانە بوون كە ئاڕاستە كرابوون، ئەگینا زیاتر لە سێ ساڵ  لە نێو كابینەی حكومەت دابوون خێرە لە سەر و بەندی هەڵبژاردنەكاندا دەكشێنەوە ؟ بەڵام ئەوانە بە كوردستان ماندوو نەبوونە، ئەو قوربانی و خەبات و شەهیدانەی لە پێناو رزگای و ئازادی كوردستان دراوە پارتی و یەكێتی بوونە ئەوان هاتوونەتە سەر حازری !.

ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا" لەو هەڵبژاردنەی داهاتوودا گۆڕانكاریەكان بەشێكی زۆری لە  پارێزگای سلێمانیە و خەلكی هەولێر و دهۆك بەكەمی دەنگیان دەگۆڕێت .

لە بەردەوامی قسەكانیدا، د . ناسر هەركی  بۆ زاری كرمانجی گووتی" لە كەم ووڵات هەیە حزبێكی سیاسی هەبێت 30 ساڵ حكوم بكات و حزبی پێشەنگ بێت ئەوەی لە كوردستان و عێراق هەیە تەنها پارتییە ماوەی سی ساڵە خەبات دەكات و  خاوەن مەوقیفی نەتەوەیە و گەورەترین كوتلەیە و لە تەواوی هەلبژاردنەكانیش زۆرترین دەنگی بە دەست هێناوە، بۆیە دڵنیام پارتی لە هەولێر و دهۆك دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەكانی پێشتر بەدەست دەهێنێت .


ئەو حزبە نوێیانەی كە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، ئەوان دەنگی كام لایەنی سیاسی دەبەن بە دیاری كراوی، ناوبراو دووپاتی له‌وه‌كردەوە، دەبێت لە بابەتەكە ورد ببینەوە، سەركرایەتی تازەی ئەو حزبانە پێشتر لەكام حزبی سیاسی بوون؟، بۆنمونە بەرهەم سالح پێشتر یەكێتی بوو بێگومان دەنگی یەكێتی دەبات لە هەمان كات شاسوار عەبدولواحید ئەگەر هیچ دەنگێك بهێنێت لە بزوتنەوەی گۆڕان دەیبات و كاریگەری نابێت لەسەر دەنگەكانی پارتی.


لە كۆتای دیدارەكەدا، د . ناسر هەركی چاودێری سیاسی لە  كوردستان پێی وایە، كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشتر دەنگیان زۆر كەم دەبێت و گووتی" خەلك و لایەنگرانیان لە ئامانج و مەبەستی ئەو دوو حزبە گەیشتوون، ئەو بەڵێنانەی بە خەلكیان دا لەسەر و بەندی هەڵبژاردنەكان هیچیان جێبەجێ نەكرد و خەلك و لایەنگرانی ئەو حزبانە تا سەر ئێسقان لێیان بە گلەیین. بۆ خەلكیش روون بۆتەوە سیاسیەتی كۆمەڵی ئیسلامی چیە و بەرەو كوێیە، لە كوردستان هیچ كێشەیەكی ئاینیمان نییە كێشەی نەتەوەیمان هەیە خەلكی ئێمە لە مەسەلەیەكی نەتەوەی زوڵمی لێكراوە نەك ئاینی، ئەندامانی كۆمەڵی ئیسلامی وەك ئەندامانی پارتی بڕوایان بە ئیسلام نییە وەكو پەیام، بەڵام ئەوان ئیسلام وەكو وەسیلەی گەیشتن بە كورسی و دەسەڵات بە كاردەهێنن دەبێت هەموو خەلك لەوە تێبگات، ئەوانەش حزبی زیادەن لە كوردستان و زەرەریشن بۆ مەسەلەی نەتەوەیی .

 

پڕۆفایل :

ناسر یوسف محیەدین ، ناسراو بە دكتۆر ناسر هەركی مافەپەروەر  و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسایی گشتی و چاودێری سیاسی .