Share on facebook
بۆ یەکەم جار لە شاری سۆران گەشتێکی شاخەوانی تایبەت بە ئافڕەتان ئەنجامدرا
شەممە, 14 نیسان 2018 22:13

 

زێرەڤان ستوونی- زارى كرمانجى

ئەمڕۆ شەممە رێکخراوی ئایلان بۆ پرسی ئافڕەتان و منداڵان بەهاوکاری گرووپی شاخەوانی هەڵگورد گەشتێکی شاخەوانی بۆ سەر چیایی شێخ ناسر ئەنجامدا.

کەلسوم کەزنەیی بە زاری کرمانجی رایگەیاند " ئەمە یەکەم جارە گەشتێکی لەم شێوەیە لە شاری سۆران و دەورووبەری تایبەت بەم ئافڕەتانەی لە ماڵەوەن سازدەکڕێت" هەر وەها ئاماژەشی بەوەدا " لەگەشتەدا ٣١ ئافڕەت بەشداریانکرد،

ئامانجمان لەم گەشتە بە کلتوری کردنی گەشتی شاخەوانی بۆ ئافرەتان، هەروەک شوێنەکانی تر و تێکەڵ کردنیان بەسروشت و دوورکەوتنەوە لە ژینگەی ماڵ، دووەمیش ناساندنی ناوچەشاخەوەییەکانی سنووری سۆران و چۆمان و مێرگەسوور بە شارەکانی تری کوردستان لەرێی ئەم جۆرە گەشتانەوە.