Share on facebook
دەستبەسەر چەندین جوار حەب و دەرمانی ماوەبەسەرچوو داگیرا
دووشەممە, 11 حوزەیران 2018 19:02


زاری كرمانجی-سۆران: لیژنەی ئابووری لەقائیمقامیەتی سۆران بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی تەندروستی، لەهەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیدا لەبازاڕی سۆران، دەستیان بەسەر چەندین جۆر كاڵاو خواردەمەنی حەب و دەرمانی ماوەبەسەر چوو داگرت.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند "لەبەردەوامی كارو چالاكی لیژنەكانمان لەمانگی رەمەزاندا توانراوە دەست بەسەر چەندین جۆر خواردەمەنی و كاڵای ماوەبەسەرچوو ناشیاو دابگیرێت، هەروەها لەم دوو رۆژەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی سۆران، توانیان لە هەڵمەتێكدا دەست بەسەر چەندین جۆری كاڵای ماوەبەسەرچوو دابگرن و بێگوازنەوە بۆ شوێنی شیاو بەمەبەستی لەناوبردنیان".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، گووتیشی "هەر لەو هەڵمەتەی لیژنەكانماندا دوای بەسەر كردنەوەی چەند نورینگەیەك و دەرمانخانەیەك لە بازاڕی سۆران، توانرا دەست بەسەر چەندین جۆر حەب و دەرمانی ماوەبەسەرچوو دابگیرێت و خاوەنەكانیشیان بانگێشتی لێژنە كران، بەمەبەستی سزادانیان.