Share on facebook
كابینەی هەشتەم كابینەیەكی خۆڕاگر
دووشەممە, 11 حوزەیران 2018 23:30


محەممەد مەحموود
لەدوای دروست بوونی كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەریەكەو بەپێی بەرنامەو پلانی خۆی كەم تازۆر تووانیوویەتی خزمەتی هاووڵاتیان بكات، ئەگەرچی كەم و كوری و نایەكسانی و گرفتەكان ئەوبابەتانەن كەبەردەوام دووبارە دەبنەوە، چونكە بوارەكانی خزمەتی گوزاری بەرفراوانن خەڵك چاوەڕێی زیاتر لەحكومەت دەكات ،ئەگەر باسی كابینەی هەشتەم بكەین ئەوكابینەیە دەكرێت ناوی بنێین كابینە خۆڕاگروبەهێزەكە ، بەردەوام گلەیی و گازاندە دەكەین لەوەی باردۆخ خراپە كێشەو گرفت زۆرن ،  مووچە نییە،  هەمووئەوگلەیانە رووبەروی كابینەی هەشتەم كراونەتەوە ، من دەڵێم ئەوەی بەكابینەی هەشتەم كراوە مێژووێكە و تۆماركراوە لەحوكمڕانی كوردی ، تۆ وەرە لەگەڵ دەست بەكاربوونی ئەم كابینەیە چەندان قەیرانی سەخت یەك بەدوای یەك هاتن ، شەری داعش بەهەمووئەوخەرجیانەی لەم شەرە نەگریسە خەرجكران بارێكی گرانی خستە سەرشانی كابینەی هەشتەم ،ئێمە وادەزانین خەرجی و دابینكردنی پێداویستی بۆهێزی پێشمەرگەی كوردستان بەئاسانی دابینكراوە كەچی لەبەرامبەردا جكومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بوددجەێكی تایبەتی بۆئەم لایەنە داناوەو خەرجیكردوە ، دابەزینی نرخی نەوت ، ئەونەوتەی بووە سەرچاوەی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و تەواوی ئەوكار و پڕۆژانەی بەهەر شێوازێك بێت كەم تازۆر كاریان بۆكراوە سەرچاوە دارییەكەی پارەی نەوت بووە ، كەئەمەش دەسكەوتێكی گرینگی كابینەی هەشتەم بوو،  ئەوانەی رەخنەیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی كاك نێچیرڤان بارزانی دەگرت بەوەی لە سیاسەتی نەوت  سەركەوتو نەبووەو یان گرێبەستەكانی نەوت وەك پێویست نەبوونە ، باشە لەوكاتەی كوردستان هیچ ئاهێكی نەبوو بەغدا بەشە پارەكەی نەدەناردو بریی بووی چی بەكەڵكی كوردستان هات و بەچی خۆمان ژیاند ، گەر پارەی نەوت و ئەو بەرنامە سەركەوتووە نەبایە كە خودی كاك نێچرڤان بارزانی كاری لەسەر كردبوو بەچی دەژیاین ، هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەكان كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە و ئێستاش بەشی هەرەزۆریان لەكوردستان ماونەتەوە ، ئەی ئەوانە هەموویان خەرجی ناوێت سەرەڕای دابینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ئەگەر نێوە مووچەش بوو بێت ، لەگەڵ بەرێوە چوونی بەشێك لەپرۆژەگرینگەكان، ئەمانە  هەموویان سەختی نەبوون بۆكابینەی هەشتەم كەچی ئەوكابینەیە چۆكی نەداو خۆڕاگرانە شانی خۆی دایە بەرئەم سەختیانە و لەسەرپێی خۆی وەستاوە و بەردەوامە لەخزمەتكردن سەرەڕای دروستكردنی ئاستەنگی ناوخۆیش بەوەی بەشێك لە حزبە كان بەقاچێك لەناو حكومەت بوون و بە قاچەكەی تریش ئۆپۆزسیۆن بوون و دواتریش كە زانییان لە هەڵبژاردن نزیك بوونەوە بەتەواوی لەناو حكومەت كشانەوە ، لەبەرامبەردا نەك هەردەنگی خۆیان و جارانیان نەهێنایەوە بگرە دەنگ و كورسیشیان كەمی كرد نەیانزانی ئیدی خەڵك وشیاربۆتەوەو باوەڕیان پێ‌ ناكات ،بە هاتنە دەرەوەشیان نە حكومەت هەڵوەشایەوە نەمتمانەی خەڵكیشان بەدەستهێنایەوە ، بەنەمانی ئەوان لەناو حكومەت واخەریكە بارودۆخی دارایش بەرەو باشی دەچێت و یەك دوومانگە مووچەی فەرمانبەران لەرووی پاشەكەوت و كاتی دابەشكردن وەك جارانی لێدێتەوە، دەترسم ئەو برادەرانە لەو دووسێ‌ مانگە بڵێن دێینەوە ناو حكومەت و بڕیاری كشانەوەمان هەڵەبوو ، بۆیە دەلێم ئەو هەموو گرفت و كێشەو ئاریشانە كەوەك شاخێكی هەرەبەرزبوون لەبەردەم كابینەی هەشتەم و سەركەوتن بەسەریان زۆر ئەستەم بوو ، كەچی ئەوەی كابینەی هەشتەم كردی لەم باردۆخە سەختە بە دەوڵەتێك نەدەكرا، عێراقی بەناو دەوڵەت نەدەتووانێ‌ بارو دۆخی ئەمنی كۆنترۆڵ بكات نەبووی دەكرێت خزمەتگوزاری بۆهاووڵاتیان دابین بكات ئەوەتا هێشتا گەرمای وەرزی هاوین دەستی پێنەكردووە لەتەواوی شاروشارۆچكەكانی خواروو هاووڵاتیان دەنگی گلەیی و ناڕەزایان لێ‌ بەرزبۆتەوە بۆ پێداویستێكی سەرەتایی وەكو كارەبا كەچی هەرئەو عێراقەش بوو بەهەمووجۆرێك دەیوویست دەیان ئاستەنگ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكات ، هەموومان دەزانین بارودۆخەكە لەوپەڕی سەختی دابووبۆئێمەی هاووڵاتیان چ جای بۆ حكومەت كە چی بكات و چۆن بتووانێت ئەم قۆناغە سەختە تێ پەڕێنێت بە خۆڕاگری و متمانەی هاووڵاتیانی كوردستان كابینەی هەشتەم هەرلەسەر پێی خۆی وەستاو رۆژە ناخۆشەكانی تێپەڕاند ،بۆیە لەئێستادا دڵنیاین بەرنامەو خزمەتگوزاریەكان وەك جاری جاران دەست پێدەكەنەوە .