Share on facebook
بەرێوەبەری دواناوەندی سۆرانی نموونەی بەهەوڵی هاوبەشەكانی قوتابخانە ئەهلیەكان ئەم سیستەمە لاواز كرا
دووشەممە, 11 حوزەیران 2018 23:54


كێشەی سەرەكیمان داواكاری زۆری قوتابیانە ساڵانە بۆ وەرگرتنیان
بۆئەمجارە لاپەرەی پەروەردەی هەفتەنامەی زاری كرمانجی بە پێَویستی زانی  یەكێك لەقوتابخانە چالاكەكانی شاری سۆران بەسەربكاتەوە كە ساڵانە چەندین قوتابی لەم قوتابخانەیە نمرەی بەرز بەدەست دەهێنن و لەزانكۆ و شوێنە بەرزەكان وەردەگیرێن، هەردەم داواكاری زۆر لەسەر ئەم قوتابخانە هەیە لەلایەن قوتابیانەوە بۆئەوەی تێدا بخوێنن ، لەدیمانەێكی تایبەتدا مامۆستا ئەرسەلان ملا ئەحمەد بەرێوەبەری قوتابخانەی د.سۆرانی نموونەیی بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە .
دیمانە : محەممەد مەحموود
* كورتەیەك لەمێژووی قوتابخانەی سۆرانی نموونەیی  باسبكە ؟
- قوتابخانەی د.سۆرانی نموونەیی لەبەرواری 18/9/2004 دامەزراوە بەناوی (دواناوەندی بەهرەدارانی تێكەلاو) لەو كاتەدا شوینی قوتابخانەكە لەبینای یەكێتی مامۆستایان بوو بەرامبەر قوتابخانەی ئەستێرەی كچانی ئێستا،‌ میلاكی قوتابخانە تەنها بەرێوەبەرێك و  مامۆستایك و دوو بەردەست بوون زۆربەی مامۆستاكانی وانە بێژ بوون، بەرێوبەری ئەوكات  م.ساجیدە بوو،قوتابیان لەپۆلی حەوتەمی بنەڕەتی وەردەگیران تەنها قۆناغی حەوتەمی هەبوو ژمارەی قوتابیانی سەرەتا22 قوتابی بوو.
* خاوەن بیناییەی خۆتان ؟
- بەڵێ‌ لە ئێستا خاوەنی بینای خۆمانین.
* تۆپێت باش بوو شێوازی نموونەی بمێنێت بۆ ئەوقوتابخانانەی كاریان بەم سیستەمە دەكرد؟
- بەڵێ زۆریش پێم باش بوو ، بە بۆچۆنی من نەمانی ئەم سیستەمە لەبەرژەوەندی قوتابخانە ئەهلیەكانە بەهەوڵی هاوبەشەكانی قوتابخانە ئەهلیەكان ئەم سیستەمە لاواز كرا.
* لەئێستادا ژمارەی قوتابیانتان چەندە لەقوتابخانەكەتان؟
- بەنزیكی 917 قوتابی دەبێ بەهەموو قۆناغەكانی لەحەوتی بنەڕەتی تاوەكو دوازدەی زانستی.
* هۆكاری باشی ئاستی زانستی ئەوقوتابخانەیە بۆچی دەگەرێتەوە ؟
- بۆ دوو هۆكار دەگەرێتەوە
یەكەم: ئاست بەرزی مامۆستایان و قوتابیەكان.
دووەم: رەخساندنی كەشی خویندن لەلایەن كارگێری قوتابخانە.
* بۆچی زۆربەی قوتابیان ئارەزوودەكەن لەم قوتابخانەیە بخوێنن ؟
- ئەمەیان دەگەرێتەوە بۆ ئەوسیستەمە باشەی كە لە قوتابخانەكە هەیە بەهۆی بوونی سیستەمێكی گونجاو ،دروست بوونی كەشێكی باش لە قوتابخانە بۆ خویندن، ساڵانە چەندین چاڵاكی ئەنجام دەدەین تاوەكو قوتابی هەست بكا دەتوانێ بەهرەكانی خۆی پێشكەش بكا، وەك سمیناری زانستی ، گەشتی زانستی ،رۆژی قۆتابخانە ،ڤستیڤاڵی گشتی ، كردنەوەی پێشانگای هونەری ،خولی وەرزشی ، دەركردنی گۆڤاری گشتی،  تاوەكو ببێتە هۆی هاندانی قوتابیەكانمان،بۆ زیاتر خۆش ویستنی قوتابخانەكەیان.
* ئێوە هەوڵدەدەن ئاستی زانستیتان باشبێت یان بۆئەوەی پێشبركێ‌ بكەن لەگەڵ ئامادەییەكانی تر ؟
- هەوڵدان بۆبەرز كردنەوەی ئاستی زانستی.
* بۆخۆت وەك بەرێوەبەرێك لە سیستەمی ئێستای خوێندن ڕازیت ؟
- من لە سیستەمی قوتابخانە نموونەییەكان كەسەرەتا لەسەری دامەزران  ڕازیم. نەك ئەو رێنمایانەی ئێستا پێی بەرێوەدەبەن.،چونكە ساڵانە رێنمایەكان دەگۆرێن.
* ئاستی مامۆستای زیرەكو بەتوانا هۆكارە بۆئاست بەرزی قوتابی یان خودی قوتابی هۆكارە بۆزیرەكی خۆی؟
- بەڵێ ئاست بەرزی مامۆستاكان و هەوڵدانی قوتابی و ئەو ژینگەیەی تێدایە،ئەمانە هەموویان بەیكەوە هۆكارن بۆ ئاست بەرزی قوتابی بێ جیاكردنەوەی هەریەكێك لەمانە.
* چ كێشەو گرفتێكتان هەیە لەقوتابخانە ؟
- سەرەكی ترین كێشەكان، داواكاری زۆری قوتابیانە سالانە بۆ وەرگرتنیان، گۆڕینی ڕێنمای وەرگرتن لەلایەن وەزارتی پەروەردە ، نەبوونی هاوكاری  بۆ وەرگرتن لەلایەن هاووڵاتیان ، كەمی جێگاو زۆر بوونی رێژەی قوتابیان نەبوونی میزانیەی تایبەت بە قوتابخانە.
* پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابخانە چۆن دەبینی؟
- تارادەیك زۆر باشە،بەشێوەێكی گشتی زۆر هاوكارن.
* پەروەردە گرینگی تایبەت بەئێوە دەدات یان وەك قوتابخانەكانی تر سەیردەكرێن ؟
- پەروردە لەزۆر بواردا هاوكارن، بەڵام وەكو گرینگی تایبەت بەئێمە نەخێر، چونكە ئەركی پەروەردە ئەوەیە هەموو قوتابخانەكان بەیەك چاو تەماشا بكا. وەك  قوتابخانەكانی تر سەیر دەكرێن.
* چەند بەرێوەبەرتا ئێستا لەم قوتابخانەیە ئەم ئەركەیان لەئەستۆبووە ؟
- من دووەم بەرێوەبەرم ئەمە ئەركەم  لەئەستۆ گرتووە،واتە م.ساجیدە حجر سلیم یەكەم بەرێوەبەر بووە لەم قوتابخانەیە .
* پێشبینی دەكەن ئەمساڵ قوتابیانی پۆلی دوازدەتان نمرەو ئەنجامی باش بەدەست بێنن؟
- بەڵێ انشااللە بۆ ئەمساڵیش قوتابیەكانمان لە گشت قۆناغەكان ،ئاستێكی بەرز پیشان دەدەن، بەتایبەت قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی زانستی چاوەڕوان دەكەین بۆ ئەمساڵی خوێندن زۆر بەی قوتابیەكانمان لەزانكۆ بەرزەكانی كوردستان وەربگیرێن.

پرۆفایل
ئەرسلان ملا احمد حاجی
دەرچووی زانكۆی صلاح الدین هەولێر ،كۆلیژی پەروەردە ،بەشی فیزیا
ساڵی دەرچوون:  2004 بۆ2005
پسپۆری:  فیزیا