Share on facebook
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شوفێران نیگەران دەكات
سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 16:20



محەمەد ئامۆكەیی
زیاتر لە مانگێكە لە زۆرێك لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین بەرزبۆتەوە لە شاری سۆرانیش  بۆ هەرلیترێك 100دینار بەرەو سەرەوە زیاد بووە ، لە سەنتەری شار زیاترلە 25 بەنزینخانەی حكومی و ناحكومی هەن زۆربەی ئەو بەنزینەی لەم بەنزینخانانە دەفرۆشرێت بازرگانیەو لەگەڵ گران بوونیشی شوفێران گلەی لە خراپی كولیتەكەی دەكەن دەڵێن  ئۆكتانی بەنزینەكەش وەك جاران نەماوە ، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوینیش لە شەقامە سەرەكیەكان چەندین ئۆتۆمبێڵ وەستاون و بەهۆی لەكار كەوتنی فیتپەمپی ئۆتۆمبێلەكانیان لە مانگەكانی رابردوش خراپی بەنزین وایكردوە چەند ئۆتۆمبێلێك لە هەرێمی كوردستات گڕ بگرن هاووڵاتیانیش تووشی زیانێكی زۆری مادی بن لەسەر بەرزبونەوە و خراپی كوالیتی بەنزین بۆچوونی شوفێران و هاووڵاتی و پیشەوەرمان وەرگرتوە:
ئەم گران بوونەش كاریگەری كردۆتە سەر كرێی گواستنەوەی سەرنشینەكان و لەم نێوەشدا تەنیا بازرگان و فیتەرەكان سود مەندی یەكەمن لەم گران بوونە زاری كرمانجی لە هەولێری پایتەخت لەسەر گرانی بەنزین و خراپی كوالیتیەكەی بۆچونی شوفێران و خاوەن بەنزینخانەو فیەتەری وەر گرتوە.
كەمال عەلی شوفێری تەكسیە لە سۆران گووتی" رۆژانە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان كاردەكەم لەم سەر بۆ ئەو سەر رۆژی واهەیە 10هەزار كاردەكەم ئەمەش بەشی چی دەكات سەرەڕای ئەمەش نرخی بەنزین بەرزبۆتەوە ئەوەش كاری گەری كردۆتە سەر ئێمە و ئەو سەرنشینانەی لەگەڵمان سوار دەبن من دەپرسم بۆ چی هەموو ساڵێك یاری بەنرخی بەنزین ئەكەن بەسە با خەڵك لەمە زیاتر توڕە نەبێت ئومێد دەكەین لایەنی پەیوەندی دار چاوێك بە نرخی بەنزین دابخشێنێتەوە بۆ بەرژەوەنی خەڵكی هەژار.
كارزان سەلیم هاووڵاتێكی تربوو لە چاوەڕوانی وەستانی تەكسی دابوو دەڵێت " بەرزبونەوەی نرخی بەنزین كاری گەری كردۆتە سەر كرێی هاتووچۆش لەبەر ئەوەی لێرە بڕیپارە دیار نیە زۆر جار خوەن تەكسیەكان بە ئلرەزوی خۆیان پارە لەسەر نشینەكان وەردەگرن بۆ نمونە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە ناو بازاڕ تا سەر رێگای جوندیان پارەی زیاتریان لێوەگرتم لێم پرسی وتیان بەنزین گرانە  بۆیە ناچارین پارەی زیاتر وەربگرین  باشە بۆ لە ناوچە كوردستانیەكان و ناوەڕاستی عێراق نرخی بەنزین كەمتر لە 5 سەت دینارە لێرە  بۆ نزیكەی 1000 دینارە تاكوكەی حكومەت لە بازرگانەكان چاوپۆشی دەكات هەموو ساڵێك دەستكاری نرخی بەنزین دەكەن بۆیە دەكرێ  لەمەو دوا حكومەت نرخەكانی سەرجەم پێداویستیەكان جێگیر بكات كەس بۆی نەبێ یاسای حكومەت پێشێل بكات .

فریاد یاسین هاونیشتیمانێكی ترەو گووتی"  نازانم بۆ وامان لێ دەكەن بەتەواوی بێزار بووین لە دەست خراپی بەنزین و دەیان كێشەی تر، لەماوەی دووهەفتە چوارەم فیتپەمپە بگۆڕم ئەوەش بەهۆی نزمی كوالیتی بەنزینە من دەپرسم لە لای مەخمور نرخەكەی وەك خۆیتی كوالیتیەكەشی زۆر باشە كە چەند كیلۆ مەترێك دورە لە پایتەخت هەر هیچ نەبێت نرخەی بكەن بە 500دینار چونكە خەڵك هەژارە تاقەتی ئەو هەموو قەیرانانەی نیە بۆچی دەبێ هاوولاتی وەها رەزێل بكرێت ساڵێك قەیرانی دارایی ساڵێك قەیرانی سوتەمەنی و كارەباو دەیانی قەیرانی تر لە كۆتایش سەرنشین و ئێمە  زەرەر مەندی یەكەمین .
وەستا عەدنان پیشەی فیتەرەو دەڵێت" لەو كاتەی بەنزینی گران بووە  كوالیتەكەشی وەك جاران نەماوە لە چاو ێبازاڕمان زۆر باش بووە پێش خراپ بوونی رۆژانە دوو بۆ سێ فیتپەممان دەگۆڕی ئێستا شاگردمان زیاد كردوە، پێی راناگەین ئەوەندە خاوەن ئۆتۆمبێل سەردانمان دەكات، لەگەڵ گران بوونی ئۆكتانەكەی زۆر نزم بۆتەوە بەكەڵك ناهێ بەكەیفی خۆت سیارە لێ بخوری ئێمەش حەزناكەین وا لە خەڵكی ڕەش و رووتی ئەم هەرێمە دەكرێ ئەوانەی سەردانمان دەكەن زۆربەیان چینی مام ناوەند و هەژارن جاری واهەبووە خاوەن ئۆتۆمبێڵا پارەی گۆڕینی فیتپەمی پێ نەماوە، خەڵك  فەقیرە بێ موچەیە دەبێت حكومەت لێ پێچینەوەی توند لەگەڵ بازرگانەكان بكات، بۆچی بەنزینی خراپ هاوردەدەكەن لەوانیە ئەو خراپ بوونە و نزمی ئۆكتان وابكات مەكینەی سیارەكان لەكار بكەون و یان توشی سوتان ببن .
سیروان گەردی چاڵاكوان  و سەرپەرشتی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند"
وەك تۆڕی هەماهەنگی نامەیەكمان ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە تێدا داوامان كردوە تكایە خەڵك مەكەنە قوربانی كۆمپانیاكان، پێش بێینە شەقام بە پێویست دەزانین لە سەر داوای خەڵك و گرانبوونی بەنزین لەكوردستان و جیاوازی نرخ لە هەرێم و موسڵ یان مەخمور و ئێستا هەمان ئەو بەنزینەی لە خورمەڵە دەچێت بۆ مەخمور لە نێوان ( ٤۲٥ بۆ ٤٥٠ ) دینارە هەمان ئەو بەنزینە لە هەولێر لە نێوان ( ٦۹٠ بۆ ۷۱٠ ) دینارە بۆیە ناكرێت لەمە زیاتر ئەركی سەر شانی هاووڵاتی قورستر بكرێت چاوێك بە نرخەكەی دا بخشێنرێتەوە و پاش قسەكردنیشمان لەگەڵ  چەند بەرپرسێكی حكومەت بۆمان دەركەوت دەسەڵات لە دەست حكومەت نیە ئەوە بازاڕی بە ناو ئازادە یاری بە گیرفانی خەڵك دەكات كە لای هەموومان روون و ئاشكرایە چەند كۆمپانیایەكن، هەر لە ناكەماندا بۆ ( نێچیرڤان بارزانی ) تكایە سنورێك دابنێ بۆ ئەو بازاڕە بە ناو ئازادە و گەر ئێمەش هەڵەین تكایە پێمان بڵێن كە هەوڵەكانتان بۆ ئەم بەراوردكارییە هەڵەیە گەر ڕاستیشن ئیتر بۆ بەرژەوەندی خەڵك بڕیارێك بدا بۆ هاوتاكردنی نرخی بەنزین لە نێوان شارەكانی عێراق و هەرێم: